جەللاد

لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
 1 خولەک  2515 بینین
جەللاد
بە دەنگی: عەلی حەسەنیانی
جەللاد
بە دەنگی: سەید خالد ئیمامی
وەرە جەللاد!
وەرە گیانم هەموو لەت لەت بکە تاکوو بزانی چۆنە ئیمانم.
ئەتۆ جەللاد!
ئەگەر دەربێنی ئێسکانم،
ئەگەر بێنی لەبەر چاوم بکووژی گشت عەزیزانم،
بە وەڵڵاهی،
بە خاکی پاکی کوردستانشوێن،
ئەمن کوردم، قەتیش ناڵێم پەشیمانم...
وەرە جەللاد!
وەرە ئەی خوێنمژی بەدکار!
دەتوانی بیخەیە ئەستۆم گوریسی دار
ئەوە شانازییە بۆ من،
بەوەی ناکووژی ئیمانم، ئەوە سەربەرزییە بۆ من...
وەرە جەللاد!
وەرە ئەی دوژمن، ئەی بێداد!
لەبەر چی مەعتەلی، ئەی بۆچی نامکووژی؟
بە زیندوویی لە گۆڕا بۆچی نامنێژی؟
قەسەم بەو کۆت و زنجیرە،
بە هەرچی دیل و یەخسیرە،
بە ئاواتم،
بە ئیمانم،
بە ئامانجم،
بە پەیمانم،
بە خوێنی پاکی ئەو کوردەی لە ڕێی ئاواتی کوژراوە،
قەسەم بەم خاکە خوێنینە،
قەسەم بەم ژینە شێواوە،
ئەگەر دەربێنی چاوانم،
ئەگەر بشکێنی ئێسکانم،
بە وەڵڵاهی،
بە خاکی پاکی کوردستانشوێن،
ئەمن کوردم، قەتیش ناڵێم پەشیمانم...