کوردەکی کۆیی کەوتەوە یادم
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
2 خولەک
1841 بینین
کوردەکی کۆیی کەوتەوە یادم
پێم گوت: ئایا چلۆنە ئوستادم
وەکوو بیستی بە میسلی هەوری بەهار
هاتە گریان و پێی گوتم: ئەی یار
عالیمی چاکمان هەموو فەوتان
ئەهلی فەتوا موسافیری مەوتان
تاکەی قورعان بخووندرێ بە سەدا
رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ أبداعەرەبی
ئەوی ماون لە لێوی کەنداڵن
جاهیل و بێ وقووف و منداڵن
نییە ابن الاثیرناوی تایبەتێ بێتە کەمان
بەردی ابن الحجرناوی تایبەت بکاتە نیشان
پاک بە ئەنواری عالیمن موحتاج
بێ دەلیلە ئەمێستەکێ مینهاج
کەس نەماوە بە غەیری کاک ئەحمەدناوی تایبەت
شەیخی مەعرووف و عالیمی ئەرشەد
چاکە ئێستا دەکا لە بۆ کوردان
تەرجەمەی شەرع و ئایەتی قورئان
واقیعەن خزمەتی لەبۆ خوایە
چ دەبوو گەر بە کوردی نەبوایە
هەر کە وای گوت وەها موکەددەر بووم
وام دەزانی کە وا لە دین دەرچووم
گوتم: ئێستاش لە سەر کەری ماوی
چا بوو مستم نەدا لەنێو چاوی
کوردی ئاخر بڵێ چییە عەیبی
هەر کەلامی حەقە نییە عەیبی
لەفزی کوردی بڵاو نەبوو گرد بوو
وا لە مابەینی ئێمەدا تێ چوو
لە فەساحەت بڵا موعەڕڕا بێ
چ قیامەت! بە ئەرمەنیش نابێ؟
بە زوبانی کەچ و خەتی خواری
بە جەریدە و کتێبی خەڵواری
چوونە ڕیزی موعەززەماتی میلەل
وەقتە خۆیان حیساب بکەن بە دووەل
یا لەگەڵ فارسی چ فەرقی هەیە
بۆ چی ئەو ڕاستە، بۆ چی ئەم کەچەیە
با وجوودی ئەگەر بکەی دیققەت
تێ دەگەن کام لە کامییە سیرقەت
چونکە ئێمە قەدیمترین لە ئەوان
بە تەواریخی جوملەی ئەدیان
ئاخر ئەم عەقڵەیان هەبوو بۆیێ
گەر سولەیمانییە وەیا کۆیێ
بوونە ئوستادی فارسی و تازی
تا گەیشتن بە فەخرەکەی ڕازی
چونکە سەرمایە ماڵی خەڵقی بوو
وەقتێ مردن هەموو بە هیچ دەرچوو
ئەمە مەعلوومی عاقڵە و منداڵ
نییە عەیبی موناقەشەی ئەمسال
وەک مریشکێ کە عەقڵی نەیهێنێ
بێت و هێلکەی مراوی هەڵبێنێ
وەک بگاتە کەناری جۆگەلەیەک
نایەتە شوێنی، بمرێ، جۆجەڵەیەک
جێی ئەمە وشکە، جێی ئەوی ئاوە
تێ دەگا قینگ دڕانی پێ ماوە