ئەگەر لێدانە مەقسوودت بفەرموو
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
2103 بینین
ئەگەر لێدانە مەقسوودت بفەرموو
وەگەر قەتڵە مەرامت ها دەسا زوو
لە ڕێی خووا مەیکە تەحسیلداری ئێمە
ڕەقیبی کافر و بێدین و بەدخوو
شەو و ڕۆژێ دەبرژێم و دەقرچێم
بە سووتن ئیکتیفا ناکەم وەکوو موو
گەلاوێژە گەلاوێژی دو چاوت
درەوشاوە، سەر و ڕیشم سپی بوو
کە خۆیان خستە بەحری ئەشکی خوێنین
دڵ و جان بۆ تەوافی خاڵی هیندوو
بە قەولی تاجری دەریایی ئەخبار
دڵی دێوانە تێ چوو، ڕۆحی دەرچوو
ئەگەر دیققەت بکەن حاجیناسناوی ئەدەبی دەزانن
لەبەر چی شێخەکان وا بوونە کەندوو!