دەستی من دامێنی تۆ ئەی خامەیی موشکین نەفەس
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1605 بینین
دەستی من دامێنی تۆ ئەی خامەیی موشکین نەفەس
با بنووسین ماجەرای هیجرانی یاری بولهەوەس
دەنگی مورغی دڵ دەیێ هەردەم لە داوی زولفی ئەو
وەک لە تاری عەنکەبووتا زیڕەیی باڵی مەگەس
ئەی خودا چ بکەم؟ ئەجەل لەم لاوە قەسدی جانییە
دڵبەریش ناردوویەتی: جان ماڵمە نەیدا بە کەس!
تووتی هات و ئیددیعای شەککەرفشانی تۆ بکا
هەققی ئەو دوو لێوە گرتی هات و کەوتە نێو قەفەس
تۆ دەزانی خۆ هەتیویت سەبر بێ حاجیناسناوی ئەدەبی نییە
بۆ چی مەنعی لێ دەکەی گەووادی بێدین هەی تەرەس!