وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1574 بینین
وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم
بە ڕووحکێشانی خۆم زەحمەت بزانم
ڕەقیب و سەگ چ لازم تا ئەمن هەم
بە ڕۆژێ دەرگەوان، شەو پاسەوانم
میسالی ڕۆنی زەیت و مێوی شانە
وەها مەعلوومە سووتانی نیهانم
پەرێشانی دڵ و جەمعی ڕەقیبە
لە سەودای زولفی تۆ، سوود و زیانم
بڵێن: قادر! دەڵێم: ناوم حەبیبە
بە زیکری ئێوە وا فێرە زوبانم
ئەوی شاعیر نەبێ کوێرە وەجاخی
لە سایەی شیعرەکان بابی کوڕانم
مەڵێن: بێکارە بوو حاجیناسناوی ئەدەبی لە ڕووما
ئەمن پیاوم لە نێو شاری ژنانم