جیهان بوویتە جەزیرەی بەحری گریەم

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  1830 بینین
جیهان بوویتە جەزیرەی بەحری گریەم
بەبێ بوختان ئەتۆ زین و ئەمن مەم
لە جینسی ئادەمی وەک تۆ نەزاوە
پەری ڕوویەک لە ئادەم تا بە خاتەم
ئەمن شێخم، سەرم شاخە، هەناسەم
نەسیمە، دیدە کانی، مێزەرم تەم
دەڵێن مەعشووقە دێتە سەر سەرینم
دەزانم وا نییە وەڵڵاهو ئەعلەم
لەبی زەححاکی فەرمووی ماری زولفم
جەمی کەللەی کەیە، مووچەی سەری جەم
مەڵێ کەززابە سۆفی، ساغە واعیز
لە لای من وەک یەکن بێ کەیف و بێ کەم
موریدی سادق و شێخی کەرامەت
حەریسی قانیعە و عوششاقی بێخەم
سەوادی ئەعزەمی قوستەنتەنییە
گەلێ بێناوی کردە سەدری ئەعزەم
بە دەستوور و بە قانوون و نیزامی
خودا وای کرد کە سووری کرد بە ماتەم
کوڕانی دوو هەوێن دونیا و عوقبا
میسالی داکیانن ئەو لەگەڵ ئەم
بە یەک ناچن ڕەقیب و حاجی قادرناسناوی ئەدەبی
خودایا ئەو ڕەزیل کە و ئەم موکەڕڕەم