لەسەر شەو ڕۆژی داناوە، مەڵێن فێسی لە سەر ناوە

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  1216 بینین
لەسەر شەو ڕۆژی داناوە، مەڵێن فێسی لە سەر ناوە
لە بەر با جامی یاقووتی بە میشکی وشکی داداوە
لە دامێنی چیا بۆ خەرمەنی گوڵ خێوەتی خارا
بە دوو ئەستووندەکەی زیوین تەنافی زولفی هەڵداوە
لە بەرقی ڕەنگی شەڕواڵی حەیا دامێنی هەڵماڵی
لە تەققەی دەنگی خرخاڵی لە گەردوون زوهرە داماوە
لە تەققەی ناڵ و شەققەی پانی بەرزی ئاسمان لەرزی
تەق و تۆق کەوتە سەر ئەرزی، دەڵێی مەحشەر هەڵستاوە
لە تاویەی هەڵگەڕاوی زولف و خاڵی ڕەش تەماشا کەن
بۆ تەیری دڵ بیعەینیهی دەڵێی ئەم دانە ئەو داوە
بە سەد خوێنی جگەر فێری نیاز و ناز و عیشوەم کرد
کەچی ئێستاکە دەمگاتێ دەڵێ سا لاچۆ بەو لاوە
لە تەسویری قەڵەم موو کەوتە بەر دەم، نوقتەکی دانا
ئەوی کردە کەمەر نەققاش ئەمی بۆ زاری داناوە
دەری تۆ کەعبە بوو حاجیناسناوی ئەدەبی تەوافی کرد و نەیزانی
چ قەوما کەعبە کەچ بوو، مسجدالاقسىعەرەبییە ڕووخاوە!