قیسسەی شەبی هیجرانی مەکە باسی سبەینە
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1017 بینین
قیسسەی شەبی هیجرانی مەکە باسی سبەینە
لەو شامەوە تا سوبحی دوسەد فەرسەخی بەینە
مەورووسی تووە خوڵقی حەسەن، حوسنی خەلایق
چونکی کە موسەغغەر بکرێن هەردوو حوسەینە
قانوونی شیفابەخشی نیگاهت بە ئیشارات
جەللادی ڕمووزی کوتوبی حیکمەتی عەینە
زاهیر مەکە دەللاکی بە مووسای یەدی بەیزات
بۆ خەتتی یەهوودی کە شەڕی بەدر و حونەینە
تا سادە بوو جانی نەدەویست ئێستەکە لەعلی
دوو شاهیدی مەستی خەتی هێناوە کە بەینە
دڵ گەرمە بە دەوری قەمەری گەردشی چەرخی
خورشیدی زەمانە کە هەموو مووجیبی بەینە
یار هاتەوە فەرمووی خەتم هێناوە بە سەوقات
پێم گوت: ئەگەر ئەم توحفەیە بۆ حاجیناسناوی ئەدەبییە مەینە