خەزنەیێکە بەیتی من دوو میسرەعم داخستووە

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  1152 بینین
خەزنەیێکە بەیتی من دوو میسرەعم داخستووە
کەس تەماعی تێ نەکا ڕێگەی دزم لێ بەستووە
بیکە بەر دیبایی نەزمم تا قیامەت نادڕێ
چونکە ئەبکاری مەعانیی تار و پۆیی ڕستووە
زاهیرەن بەیتم لە نالی و کوردی زۆر کەمتر نییە
تالعم بەرگەشتەیە، بەدبەختە بەختم نووستووە
باسی حوور و باسی غیلمان و پەری بۆ من مەکەن
وەک مەهی بێ میهری خۆم نەمدیتووە و نەمبیستووە
نیوەشەو گەر دەرکەوێ وەک ماهی سەرکەل تەلعەتی
وا دەزانن ئافتاب و موشتەری سەر بستووە
دەست و پێی ئەو پادشاهی حوسنە کوێلەم پێ دەڵێن
هێندە ئەنگوستی پەشیمانیم لە حەسرەت گەستووە
دڵ لە کونجی سینەدا گەر خوێن دەنۆشێ و غەم دەخوا
حاجیناسناوی ئەدەبی بۆ قوربانی عیدی وەسڵی تۆ دایبەستووە