پەریزاد و گوڵەکەی دوژمنی

لە کتێبی:
ئافات
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 10 خولەک  1437 بینین
ئەمە «بۆرەتار»ێکی شوومە و سەرەتای شەوێکی ئاوس بە قاتوقڕی.
بۆرەتارێکی ژانگرتوو بە: بەچکە شەیتان و بەچکە سیاسی و بەچکە بازرگانەوە
ئەمە شەوێکی چەڵاکی ڕەقەڵەی بەدبینە و بێبەزەیی.
چاوەکانی گۆڕیچەی ئەستێرانن و پەناگەی جادووگەران.
ئەم شەوە: قەڵای مێردان نییە، قەڵای دزانە، قەڵای کاسەسەرم و
قەڵای جەستەی ڕووخاوم و قەڵای خۆڵەمێشی ئارەزووەکانمە و هەوێزی تاوان!
لەم شەوەدا، پەریزادەکەم! کاتی ئەوە هاتووە، نۆرەمە
منیش چیرۆکی بەنەعلەتکراوی خۆمت بۆ بگێڕمەوە:
حیکایەتی مردنم و گۆڕەوشاردانی هەزار جارەم
«تۆ بڕوانە هەڵمی ڕۆحم»
تۆ بڕوانە حیکایەتی ژیانە کەڕ و کوێرەکەم
تۆ بڕوانە پرشنگی زیندەبەچاڵکراوم
حیکایەتی مێژووە گەوجە خۆشەویستەکەم
«تۆ بڕوانە شازادە شەڕواڵ کەسیفەکانم»
ئەم چیرۆکە سەرابە و سەرابیش نییە
ئەم حیکایەتە پەندە و نەخشی سەر بەردیش نییە
پەریزادەکەم ئەی پەریزادی بێ دایک و باوک
پەریزادی لە کونە دیوار بووی، بێ کۆشک و بێ کەنێزەک!
ئەی پەریزادی لە خێڵی پەرییان یاخی و بە خێڵی ڕافزی ئاشنا.
نۆرەمە منیش بتخەمە ناو کەشتیی گومان و دوودڵیی خۆمەوە
کەشتیی ڕاڕایی و بەدمەستی و گوناهی خۆمەوە بە جۆگەی شەراب و
ڕووباری ژەهر و یەکاوی تاواندا بتسووڕێنمەوە.
بە شاری چوارمێخەکێشراوی ویژدانی خۆمدا بتگەڕێنم
بە شاری چۆڵوهۆڵی زراو تۆقیوی هاوارەکانی کۆن و نوێمدا
بتبەم و سەرە بڕڕاوەکانی خۆمت نیشان بدەم
«تۆ بڕوانە چەندە جوانم بەم خوێنەوە»
دەروازەی مۆزەخانەی
لەشە مۆمیاکراوەکانی خۆمت بۆ بخەمە سەر گازی پشت
«تۆ بڕوانە شوێنەواری خەونەکانم»
پەریزادەکەم! ئێستا ئیتر کاتی ئەوە هاتووە
بتخەمە سەر ئەم باڵە کۆتەرانەی خۆم و
بەرەو سووتانی ئەبەدییت بەرم و تا لای «مانگ»ی
باتوومەتی سۆزانیی لە ئاسمان بەدەرکراو، بەرزت بکەمەوە.
نۆرەمە، پەریزادەکەم! نۆرەمە، منیش پێت بڵێم:
«هێندە لە تەنکاودا ژیام
بووم بە ماسییەکی گەمژەی ئاوی دنیا
ئەوەتا نە زەریاکان پێناسەم ئەدەنێ و
نە ئۆقیانووسەکان بڕوام پێ ئەکەن.
هێندە لە گوێ ئاگردانی وڕێنەکردنی باپیراندا دانیشتم و
ئەژنۆم دایە بەر چەناگەم و گوێم لە شڵپ و هووڕی درۆیان گرت
ئێستا وەک سێبەرێکی کڕی خەواڵووی مێش لێنیشتووم لێ هاتووە
ئۆهـ! من چ عیبرەتێکم بۆ مەرگی هەرزان
ئۆهـ! من چ عیبرەتێکم بۆ ئاخرزەمان!»
گوێم لێ بگرە! پەریزادەکەم! گوێم لێ بگرە!
جارێکی دی ئەچمەوە ناو دەنگی
«ئانابازناوی تایبەت» و ئەسپەکەی جڵەو ئەکەمەوە
سەر ئەکەمەوە بە مێژووە خۆڵاوییەکەیدا و توێژ بە توێژی
زەمان هەڵئەدەمەوە. دیسانەوە جارێکی دی ئەبمەوە بە کالانی ئەوسا:
لە دەمادەمێکی ژەنگاویدا، لە کازیوەیەکی حەپەساودا
«گەزنەفۆنناوی تایبەت»ی خواوەندی زرێپۆشانی گریکناوی تایبەت،
سەرکردەی هزر و بازووی
جیهانی خوێن و دووکەڵ،
کوڕی پەرستگا ڕووناکەکانی«ئەسیناناوی تایبەت» و ئەسپی
ئاوی و شێری چنگ بە مەشخەڵانی باکۆدانی زەمین لەدوای زەمین
«گەزنەفۆنناوی تایبەت»ی وەچەی«ئاخیلناوی تایبەت» بە خۆی و دە هەزار سواری
تۆز لێنیشتووی بیابانێکی دوورەوە
ڕەو ڕەو، دەستە دەستە
لەدوای شەڕێکی دیکەی سوورهەڵگەڕاو
ڕوویان کردە ئەم وڵاتی
دێو و درنجە
ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ یۆنانناوی تایبەت، بە کێوی هاواری ئێمە و
پێدەشتی جەستەی جنراوی ئێمەدا تێئەپەڕی.
گەیشتنە دەربەندی
«گۆمە سپیانناوی تایبەت»
پەیکانی هەزاران ڕم لەبەر بارانێکی نارنجیدا
ئەدرەوشانەوە
تۆ ئەو کاتە ڕووتوقووت
لەسەر ڕەوەزێکی
دڕەوە تەماشات ئەکردین.
ئێمەش لەبەر باهۆزێکی ڕەشدا بەرەو ژوور
هەڵئەهاتین
بانگی خواوەندە بەردینەکانمان ئەکرد.
پەنامان ئەبردە
بەر مانگەشەوی تۆقیو
پەنامان ئەبردە بەر برووسکە و چەخماخەی
نیشتمانی هەورە کۆیلەکان
داوێنی جادووگەرە ترساوە ڕیش درێژەکانی
خۆمانمان ئەگرت.
عەقڵی ئێمە و عەقڵی بەرانە کێوییەکان
لە یەکتر جودا نەئەکرانەوە.
چاوی ئێمە و چاوی گاشەبەردەکان هەر یەک چاو بوون
دەروونی ئێمە و دەروونی ئەشکەوتە نسرمەکان
هەر یەک شت بوو.
لە پڕێکدا «گەزنەفۆنناوی تایبەت» ڕێگەی وێڵ کرد
ئێمە ترسی خۆمان کرد بە بەرد و
بە سەر ئۆردووی ماندوودا، خلمان کردنەوە.
لە بۆسەی «با»پێچێکدا، دوو برایان دەستگیر کردم.
«گەزنەفۆنناوی تایبەت» برا بچکۆلەکەمانی لە بەردەم ناوەنجییەکەدا لە
هەڵەمووتێکەوە هەڵداشتە خوارێ.
ئیتر ناوەنجییەکەمان کەوتە پێش ڕمەکان،
کەوتە پێش مەرگی زرێپۆش،
کەوتە پێش تۆفان و بوولەرە.
ئیتر لەو ڕۆژەوە ئەو برایەم، برای نەوجوانی نەعلەتیم،
بوو بە دیرۆکی چارەنووسی بەردەوامی تا ئەمڕۆم
ئەمە دەورکردنەوەی خامۆشییە لە دۆڵێکدا «با» نەیگرێتەوە
ئەمە چەقینە، چەقین، چەقینی ئەسپەکانمان
لە زستانێکدا کە کۆتاییی ئەوان و ڕمەکانمان،
ترس و بیممان
نادیارن«نادیار»
ئۆهـ! چ زستانێکی نەزۆکە و چ ترسێکی دوورودرێژ
ئۆهـ! چ ئەوینێکی بەسامە و چ مردنێکی شەرمنۆک
ئۆهـ! پەریزادەکەم، پەریزادەی باداوە و گەرداو
ئۆهـ! پەریزادەکەم، شاژنی کڵۆڵی و گڕاوی سووتاو!
پەریزادم!
لەم شەوەدا هەموو برینێکم
مۆمێکە و هەموو مۆمێکم برینێکە
«ئەو بکوژێتەوە ئەم هەڵئەبێ،
ئەو هەڵبێ ئەم ئەکوژێتەوە»
بەم جۆرە: لە ئازارە جوانەکان، لە ئازارە نازدارەکان،
لە دۆژەنە شۆخوشەنگەکان، جودا نابینەوە و
دابڕین لەنێوانی من و تۆ و مەرگدا مەحاڵە!
لەم شەوەدا،
هەموو پەیڤێکم پزیزکێکی ترافیەی نێو غوربەتە و
هەموو غوربەتێکم
پەیڤێکی سەرگەردانی سەر شەقامەکانی دنیایە
بەم جۆرە: لە هیوا نائومێدەکان، لە مژدە ڕەشپۆشەکان،
لە بەهارە زەرد و بنسانەکان جودا نابینەوە و
دابڕین لەنێوان من و تۆ و وڵاتی گریاندا مەحاڵە!
پەریزادم!
من گیانم زەنەکی عەشقە و بەرپەسارێکی نسێی ساڵانتە
هەمیشە و هەمیشە و هەمیشە تەڕ و پاراوە مەراقم.
هەمیشە و هەمیشە و هەمیشە وشک و برنگە ئارامم و
هەمیشە و هەمیشە و هەمیشە تینووە ئاوم
هەمیشە و هەمیشە و هەمیشەیش:
ئاگرم سارد و سەرمایەتی و هەڵئەلەرزێ هەتاوم!
پەریزادم! ئەز بۆ ئەوە زاوم قەبرم لە گوێ سەرم بلەرزێ!
«چ سەرێکی نەفرەتییە سەری من»
ئەز بۆ ئەوە زاوم هەر ڕاکەم و هەر ڕاکەم و نەیشگەمێ
«تراویلکەی کام قاقڕ و خۆڵستانە ئاواتم؟»
پەریزادم!
من لەسەر گێڕانەوەی ڕووبارە چیرۆکە درێژەکەم و
جۆگە چیرۆکە کورتەکەم
چیرۆکە کانییە زۆر زۆر کورتەکەم بەردەوامم:
لەدوای کۆچی ئەسپەکەی «ئانابازناوی تایبەت»یشەوە
هەر جڵەوی ترە ئەیگرم و
هەر سوارم و هەر غارێکی وەستاوم!
چەندین سەدە لەدوای«گەزنەفۆنناوی تایبەت»یشەوە
ئەو گاشەبەردەم بێوچان لە تلبوونەوەدام.
جوانترین مێژووی وەرینم.
خێراترین تیشکی تەمەڵیم.
قۆزترین سواری چەقێنم!
هەزاران ساڵم خستە سەر ڕانم،
یەکێکیان نەبوون بە دۆستم.
هەزاران ساڵم خستە سەر شانم و
هەموویشیانم بەردانەوە
بەم جۆرە پەریزادەکەم، بەم جۆرە
من پڕۆژەی عیبرەتێکی هەمیشە نوێم،
عیبرەتێکی مامۆستائاسا
بۆ سروشت، بۆ دنیا، بۆ گەردوون
بەڵام هەر بۆ تۆ نا و هەر بۆ خۆم نا!
پەریزادم! پەریزادی تاق و تەنیا
جارێکی دیش لە کۆچدا بوو
لەوێ لە «ڤینتسیاناوی تایبەت»
لە ڤینتسیاناوی تایبەتی عاشقی مانگەشەو و ئاودا
لە شاری سیحردا
لە شەوێکی زیویندا
لەنێو «باڕ»ی بەلەمێکی پەمەییدا،
چڕوچاوی خۆم نا، شیعرەکانم کچێکیان کرد بە هاوڕێم.
ئەم کچە فریشتەی ئاوی بوو،
لە دوورگەی خەون و خەیاڵەوە هاتبوو،
نیوەی لەشی ماسی و
نیوەکەی تری ئادەمی بوو، ئەبریسکایەوە،
ئاوازێکی ئاڕووشەی داگیرساو بوو.
نەوڕەسێکی مێیینە بوو.
ناوی«ئەلیزابێسناوی تایبەت» بوو.
کە لێم پرسی تۆ خەڵکی کوێی؟ پرشنگی دایەوە و
وتی: «من خەڵکی نیشتمانی هونەرم
باوکم ناوی شیعرە و
دایکم ناوی مۆسیقایە و
هەر ئەوەندە لە ڕەچەڵەکی خۆم ئەزانم!»
ئەو شەوە تا درەنگان
لەگەڵ ئاودا مەوجمان دایەوە.
ئەو شەوە تا درەنگان
لەگەڵ سنەوبەرەکاندا سەمامان کرد.
لەگەڵ بادەدا
ماچی مانگەشەو و ڕوومەتی هەورمان کرد.
لەگەڵ گیتارژەنەکانی ناو کۆڵانی ئاودا
خۆشەویستیمان خواردەوە.
لەتەک ماسیگرەکاندا
لە قووڵاییی زەریا ورد بووینەوە.
لەتەک گەڕیدەکاندا
گۆرانیمان وت و عەشقنامەمان خوێندەوە.
لەسەر پەلکەڕەنگینە دیلانێمان کرد و
خۆمان لە ئەستێرکی خەرمانە هەڵکێشا
دوو کڵاوی پووشی دەستکردمان کڕی و
لەدواییشدا دامان بە دەم جۆگەیەکەوە.
لای ژنە فاڵگرەوەیەکی قەمووری دەموچاو کوتراو
دوو فاڵمان گرتەوە و لەدواییدا قاقا پێکەنین.
لەبەر جامخانەی کتێبخانەیەکی خەواڵوودا
وەستاین و لەیەک کاتدا
تەماشای کتێبەکانی«ماوناوی تایبەت» و«قەززافیناوی تایبەت» و
«جان جاک ڕۆسۆناوی تایبەت»مان ئەکرد.
ئۆهـ! پەریزادەکەم
ئەو ساتانەیش بەختیاریم هەر شپرزە بوو
ئەو ساتانەیش
هەر گوێم لە ترپەی پێی مەرگ بوو
ئەو ساتانەیش
هەر لە بەلەمێکی سەرەونخوون ئەچووم.
لە ناکاوێکدا، «ئەلیزابیسناوی تایبەت» کێشی کردم و
بردمیە ناو کابینەیەکی نیوە ڕووناکەوە
لەهەر گۆشەیەکدا مۆمێک ئەسووتا
هەڵۆیەکی مۆمیاکراو باڵەکانی کردبۆوە.
لەسەر مێزێکی ئەبەنووسی خڕ
گوڵدانێکی پڕ لە گەڵازەیتوون دانرابوو،
چەند کەسێکیش دەوریان دابوو،
کە بەرچاوم ڕۆشن بۆوە، ناسیمنەوە:
دانتیناوی تایبەت و کەپووە کەوانییەکەی، بتهۆڤنناوی تایبەت و
قژە بژەکەی، فان کوخناوی تایبەت و گوێچکە بڕڕاوەکەی
دستویڤسکیناوی تایبەت و ڕوومەتە تێک قوپاوەکانی
لۆرکاناوی تایبەت و پەڵە خوێنەکەی سەر سنگی
وەک مەلێکی ترساو لەسەر کورسییەک هەڵکوڕمام
پەریزادەکەم! من هەر گوێگر بووم گوێگر،
گوڵدانەکە چەند دووا منیش هەر ئەوەندە!
لەو شەوەوە زانیم من هێشتا فێرە ئاخاوتن نەبووم.
شیعرم ئازار داوە، تەنکاوم خوێندۆتەوە، ڕوانینم هەر ئەوەندەی
چۆلەکەیەکی تەڕ فڕیوە. ئۆهـ! پەریزادەکەم
ئەم کارەساتی عەقڵە چەند گەورەیە!
هەر ئەو شەوەیش زانیم
لەبەرچی «ئەلیزابێسناوی تایبەت»ی کچی شیعر و مۆسیقا
پەلکێشی کردم بۆ ئەو کابینە نیوە ڕووناکە
پەریزادم! لە کەناری ئەم ئەشکەنجە بەخوڕانەی مندا
لە کەناری ئەم نیگا وێڵ و پەڕاگەندانەی مندا
وەک دەیان پۆلە پەڕەسێلکەی دوای تۆفانێکی تووش
چیرۆک لەدوای چیرۆکم ئەمرن و
شیعر لەدوای شیعرم ڕەق ئەبنەوە
من کوڕی کارەساتم و
کارەساتیش کوڕی ئەم هزرە زڕ و نەزۆکەمە!
پەریزادم! من ئەمشەو هاتوومە لات و
مەستی نەزانینی خۆمم،
پەپووسڵێمانکەیەکم سەرخۆش،
فڕینم لاسەنگ و نزم و
دەنگم قرتاو و خەونم قرچۆک.
من پەیامبەری ئازارە بڕۆنزییەکانی تۆم و
پۆستەی برووسکەی
هەرگیز نەگەیشتووت.
من پەیامبەری ئازای ژێرکەوتووی تۆم و
قەڵغانی مێژووی لە دەست پەڕیو و
شمشێری نوشتاوەت!
من بکوژی هەموو ئەو ڕووبارانەم
کە لە سەرچاوەی خوێنی تۆوە هەڵقوڵین.
بکوژی هەتاوی ڕوخسارت.
بکوژی گوڵەگەنمی پەنجەکانت.
بکوژی بارانە سەوز و سوورەکانت.
بکوژی بەخت و بکوژی لەشت!
پەریزادەکەم! دە ئیتر بۆ دوودڵی و بۆ ڕاماوی؟
لەم شەوە شوومەدا، لەم شەوە بەدبینەدا، وەختێتی ڕابە و
عاشقە بکوژەکەت، دڵدارە چەقۆکەت، بارانە ژەهراوییەکەت،
گوڵە دوژمنەکەت، کە منم من
بە سزای ئەبەدیی خۆشەویستیی بگەیەنە و
عاشقی نوێ و مێژووی نوێ و گوڵی نوێ بخوڵقێنە!