ئاوابوون و بوومەلەرزە

لە کتێبی:
ئافات
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 15 خولەک  2754 بینین
ئاوابوون بوو.
ئەی شەفەقی لە خاچدراوی جەستەم و مانگی کوژراو!
ئاوابوون بوو.
وەک زەردەپەڕی «گاتاناوی تایبەت»کان لە پەرسگەی ڕووناکیدا.
وەک پووکەپووکی درەخت و،
وەک بیناییی داروبەرد و
سۆمای کێو و نیگای هەور و چاوی ڕێوبان
وەک ئاگردان
وەکوو دایکم
هەموو کەلەپۆکان گریان!
غەزای سەربڕینی شاخ بوو، غەزای ڕۆحم، غەزا، غەزا
غەزای دەروونی داربەڕوو
غەزای بەفر و
غەزای وشەم
غەزای گوڵجاڕی ئاوێستاناوی تایبەت!
لێشاو بوو، لێشاو بوو، لێشاو
لێشاوی پێکەنینی لم،
قاقای ڕم و قاقای دەف و قاقای تەپڵ
لێشاوی خۆڵی بیابان:
لە هەڕەتی تەپوتۆزی سەرکەوتوودا!
لێشاوی دوورگەی نەفرین بوو
لە هەڕەتی خوێنجمانی شیر و شمشێری لەشکردا
چاوەکانی خۆشەویستی
چاوی نەستمان
وەک قوتیلکە کزەکانی سەر تاشەبەردی ئاتەشگە
کوژانەوە و بوو بە ئاهەنگی خەلیفە و
جەژنی فەتحی کافرستان.
غەزا بوو، غەزا بوو، غەزا
ئاوابوون بوو لە بەیاندا
هەڵقرچان بوو لەناو بەفرا و
بەفرانبار بوو لە دۆزەخدا و
دۆزەخیش بوو لە بەهەشتی تازەماندا!
فەرمان فەرمانی سەحرا بوو.
فەرمان فەرمانی ئاسن بوو
فەرمانی باوک، فەرمانی تیر، فەرمانی شیر
ئاوابوون بوو.
ئاوابوونی عەشق لە مەرگا و مەرگ لە عەشقا
«شین و شەپۆڕی باران بوو»
ئاوابوونی لەش لە تەمدا و تەم لە لەشدا
«گەرمەشینی دارستان بوو»
هەستانە سەرپێی زریانی زەردی لم و
چۆکدادانی چیاکان بوو
ئاوابوون بوو
خۆرنشینی بانگی موغ و
پژانی شیعر و گۆرانی و
توانەوەی ئێسکی هەتاو و
هەڵوەرینی سەروقژی دڵداران بوو
ئاوابوون بوو
خەرەندەکان پڕ بوون لە تەرمی دارگوێز و
پڕ بوون لە سکڵی کوژراو و
پڕ بوون لە گوڵی جوانەمەرگ
بێشەیەک شمشێر ئەجووڵێ و دێتە پێشێ
ئاوابوون بوو
کانی وەک منداڵ ئەترسێ
پیاو وەکوو چیا ئەترسێ
مێژوویش وەک درەخت ئەسووتێ
بێشەیەک شمشێر ئەجووڵێ و دێتە پێشێ
غەزا بوو، غەزا بوو، غەزا
ئاو لەسەر تاوێر خۆی ئەکوشت
دابڕان بوو، جوێبوونەوە بوو، دابڕان بوو
داچۆڕانی دوا تنۆکی زەردەخەنەی گاتاناوی تایبەتکان بوو.
ڕنینەوەی دەنگی شاخ و
بڕینەوەی ڕەنگەکان و
دابڕانی کات لە شوێن و شوێن لە کات بوو.
بێشەیەک شمشێر ئەجووڵێ و دێتە پێشێ.
گوناهە بەستەزمانەکان، پۆلە باڵندەی وەریو بوون
پۆلە هەوری ڕەنگپەڕیو بوون
خۆیان خزانە باوەشی شمشێرەوە و
بوون بە ترسێکی ڕواوی باخچەی بەهەشت
بوون بە کەنیزەکی شەو و
بوون بە غیلامانی یاوەران
کوژانەوە دەستی پێکرد!
لە سەرانسەری ئەم کافرستانە جوانەدا،
لە سەرانسەری ئەم ئازارە شۆخوشەنگەدا،
باڵندەیەک نەما کوێر نەبێ
هەورێک نەما نەزۆک نەبێ.
باخێک نەما ئیفلیج نەبێ
لە سەرانسەری ئەم بەهارە خوێناویەدا:
هەردێک نەما وەک غەنیمە سەوزیی لەبەر دانەکەنرێ
گومێک نەما وەک غەنیمە شینیی لەبەر دانەکەنرێ
ئاوابوون بوو
توانەوە بوو
دابڕان بوو
 
ئەوەی بیستتان: ئەوە دەنگی جەستەی من بوو.
ئەوە زریکەی مەمکم بوو. قیژەی بەژن و گەردنم بوو
ئەوە هاواری مەرگم بوو. لە هەڕەتی داڕماندا
ئەوەی بیستتان: دەنگدانەوەی یەکەم غەزای
یاوەران و پیاوچاکان بوو لەناو لەشما.
ئەوەی بیستتان: دەنگدانەوەی خوێنی عوزر و
دوا چەخماخەی کچێنیم بوو.
ئەوەی بیستتان: گرمەی کەوتنی سەرم بوو.
شڵپەی ناخم، هاژەی ڕۆحم، زەنگی ناخم.
ئەوەی بیستتان قرمەژنی نوشوستیم بوو.
من کچە چاوسەوزێکی میدیاناوی تایبەتیم
ناوم«ناهیدناوی تایبەت»ە
شەرابی گاتاناوی تایبەتکان لە ناوەکەم ئەچۆڕێتەوە
من بە نێوی «ناهیدناوی تایبەت»ی خواوەندی جوانی و میهرەوە ناونرام.
گەڵازەیتوون چاومە و چاوم گەڵازەیتوونە.
باڵام کڵپەیەکی کەڵەگەتە، گەردنم کێلی ڕەوەزانە.
ئەو شەوەی لەدایک بووم
مانگ لە دەربەندی پیرەمەگروونناوی تایبەتدا قەتیس مابوو
مانگ بە هانای مەزدەناوی تایبەتوە هاتبوو.
ئەو شەوەی لەدایک بووم
لە تێلی تاوسیانەوە پێچام و حەوت جار
بە دەوری ئاگرێکی خۆشدا گێڕایانم
چل قومریی باڵشین بۆیان ئەخوێندم
چل گوڵەهێرۆشیان کردبوو بە چەتری سەر سەرم.
ئەو خاڵەی لەسەر تەختی تەوێڵمە
نیشانەیە، ئەوە شوێن ماچی پیرۆزی ئاهورامزداناوی تایبەتیە
من لە دەستەی فریشتە سپییەکانی میدیاناوی تایبەتم.
باوکم ڕەزەوانی پەرسگە گەورەکەمانە.
باوکم بە ڕیشە سپییەکەیەوە
لە درەختی نووری ئاوێستاناوی تایبەت ئەچێ.
من تاقانەی ئەو بووم
وەک تاقانەی زنەی قاقڕێک.
«مەردۆخناوی تایبەت»ی پاڵەوانی سەرسنگ نەخشاو
بە سەرە «بەران»ی پیرۆز، عاشقم بوو
چەندین بەوری بۆ کوشتم
چەندین پڵنگی بۆ ڕاو کردم.
هەتا «با»ی دڕکاویی سەحرای لە شمشێر زاو
نەگەیشتبووە لامان
ئاسمان و زەویمان وەکوو
پەڵە هەوری سپی و گوڵەگەنم پاک بوون
کە «با»ی ڕەش گەیشت، «با»ی وەشتمان مرد
بوو بە زەمانی کوللەبارین
بوو بە زەمانی ئەوین هاڕین
ئەم «با»ی چقڵە بەیەکەوە گوڵەگەنم و چاومان ئەخوا
بەیەکەوە پەنجەمان و لاسکی شیعر و تاڵە قژی پەرییەکانی
مەملەکەتی خەونی میدناوی تایبەت و مەمکەکانی«ناهیدناوی تایبەت» ئەخوا.
کچە میدناوی تایبەتیی گوڵ وەنەوشە، لە پەنجەرەی
ڕەوەزەوە وەک کازیوە هەموو ڕۆژێ سەر دێننە دەر،
مانگ بە سەر و، گوڵ بە سەر و، گزنگ بە سەر
ئەڕواننە دوور، چاوەڕوانی حیلەی ئەسپ و بانگەوازی
مەردۆخناوی تایبەت ئەکەن. چاوەڕوانی بوومەلەرزەی مەلەک تاوسناوی تایبەت،
چاوەڕوانی ڕەزەوان و گەڕانەوەی گاتاناوی تایبەتکان و مەشخەڵانی
پرچەکانی ئاگر ئەکەن
«نایەنەوە، تیژتر بووە
دەمی ئەم شمشێرە زەردە
نایەنەوە، زیندوویش تەنها سبەینێیە»
خوداوەندی عەشق و جوانی
خوداوەندی پەیام و جەستە خوێناوی
خوداوەندی شیعر و نامۆیی و تەنیایی
«ناهیدناوی تایبەت» ئەڵێ:
زەریاکانی چەندین سەدە وان لە سەرما.
من هەڵمی دوێنێ و
بارانی ئەمێستاکە و
خەونی سەوزی سبەینێشم
لە یەک وەختا یەک ناوم هەیە و سەدان ناو.
مێیینەم و نێرینەم و گیاندارم و بێ گیانیشم.
من خۆم زەمانی قوربانیی بێبڕانەوەی ئەوینم.
سەد هەزار جار کوشتوویانم.
سەد هەزار جار ژیامەوە.
من گەردنی ژێر شمشێری
زەردی هەموو کات و سەردەمێکم.
من ئەو خوێنە نەفرەتییەم کە ڕشتنم نابڕێتەوە.
سەدە هات و سەدە ڕۆیشت و منی یەکەمین دەریاچەی
گوناهی جوان، گوناهی شەنگ، بووم بە دایکی
هەموو مێرگە کوژراوەکان، بووم بە سەری پڕ لە قیژەی
مێژووی ئاو و مێژووی خۆڵ و هەقی چوارمێخەکێشراوی
ڕەجمکراو.
من تەباییی ناکۆکییەکانم:
کۆنی تازەم.
زامی ساغم.
سوێی تریقەی پێکەنینم.
ماڵی بێجێم.
بەهەشتییەکی دۆزەخیم.
ڕەشەبایەکی لەسەرخۆم.
شەماڵێکی پڕ لە پشکۆم.
شەرابی بێدارکەرەوەم.
تۆبەی مەستم.
پەپوولەیەکی زۆر دڕم.
کڵپەیەکی ساردوسڕم.
خۆرەتاوێکی تاریکم.
تاریکاییی چراخانم.
کوێستانێکی پڕووکاو و
بیابانێکی پاراوم
تەمومژ و لێڵیی ڕوونم.
من ئەشکەنجەی کامەرانی و پێکەنینم.
ئاخ لە من، ئاخ لە من، ئاخ.
نامۆی ناو ماڵەکەی خۆم و
غەریبی ناو گیانی خۆمم.
سپیی ڕەش و ڕەشی سپی و
دەنگدانەوەی ناو بێدەنگی و
ڕەنگدانەوەی ناو بێڕەنگی و
سووڕانەوەی ناو وەستانی جەستەی خۆمم.
من بیناییی نابیناییم،
من کەسدارێکی بێکەس و
جوگرافیای بێخەریتە و
ماتماتیکی بێژمارە و
کارەساتی بێدیرۆک و
ڕێزمانی بێزمانی دەنگی خۆمم!
من لە تەمتوومانی سەدەی خۆمدا
لە ئاگری جەستەی خۆمدا و
لەسەر کورسیی خاچەکەی خۆم
هەموو جارێ
بە دیداری ئەو ئازارە سووتاوانە شاد ئەبم
کە دوای من ڕسکان و نەمدین.
کە دوای من هاتن و
بە بەردەئەستێی خەم
سەرزەمینیان ئاگردا.
بە بوومەلەرزەی شپرزە و گومان
تۆبەی یەقینیان هەڵەوگێڕ کردەوە
هەموو جارێ
لە باڵکۆنی هەورە بەرزەکەی خۆمدا
بە دیداری ئەو بارانە کوژراوانەی دوای خۆم شاد ئەبم
بەرامبەر یەک دائەنیشین
چاو ئەبڕینە زامی یەکتر
ئەوان ئەبن بە من و من ئەبم بەوان
دەست ئەخەینە ناو دەستی ژان و خولیای یەکترەوە.
مەگەر بە هەندێ نیشانەی ساڵدا لە یەکتر جوێ بکرێینەوە
ئەگینا هەر:
یەک سەرمان هەیە و
یەک چاومان هەیە و
یەک پەرسگایش.
شەوانە لە باڵکۆنی هەورە بەرزەکەی خۆمدا
پێکەوە ئەیکەین بە شاییی گوناهی سپی و
شاییی مەرگی ڕاپەڕیو و شاییی خاچی سەرچۆپیکێش.
زەماوەندی هەموو گومانە جوانەکان.
ئێمە لەم وڵاتی هەتاهەتایەی عەشق و هەتاهەتایەی
ئاگردا، بریتین: لەو ژن و پیاوە بەنەعلەتکراو و
ڕەجمکراوانەی، کە یەک لەدوای یەک کەڵبەی
مێژووە دڕەکانمان هەڵکێشا، هزریان تووشی
ژانی خۆشەویستی و بوومەلەرزە کرد. ئێمە لەم وڵاتی
ژیلەمۆ و ناتەبایییەدا، هۆش و گۆشە ملکەچەکانمان
فڕێدایە گەرداوە تووشەکانی گومانەوە. وەک پڵنگ
«نەء»مان بەردایە گیانی «بەڵێ» باوەکانی دیوەخانان.
ئێمە دەرزیئاژنی جەستەی دڵنیاییمان کرد.
دۆزەخی ئەبەدیمان بۆ بەهەشتی قەناعەتە بەسەزمانەکان
داخست. نەمانهێشت تەختی پادشاهان و تاجەکانیان
لە ترس و لەرز بەدوور بن
ئەگەر لە ترسی هەڕەشەی کوختێکی تەنیایش بووبێ
نەمانهێشت قفڵەکانی لە گەروو دراوی ڕووناکی
هەموو شەو بەئاسانی چاویان بچێتە خەو
بێترس و لەرز بنوون
ئەگەر لە ترسی کلیلێکی ونبوویش بووبێ
ئێمە بریتین لەو برینانەی ڕاوی چەقۆمان کرد.
لەو خوێنانەی زریانی سپیمان لێ کەوتەوە.
لەو سێدارانەی گوڵاڵەمان لەسەر ڕوا.
لەو مەنفایانەی نیشتمانمان لێ زا.
ئێمە بریتین لەو نائومێدییانەی بە هیواوە سەرمان نایەوە!
شەوانە لە باڵکۆنی هەورە بەرزەکەی خۆمدا
پێکەوە، زامی هەموو سەدە دوور و نزیکەکان کۆ ئەبینەوە
وەک پوورەی هەق ئەخرۆشێین.
کورسییەکەی من بەتەنیشت کورسییەکەی مەسیحناوی تایبەتەوە.
کورسییەکەی حەللاجناوی تایبەت بەرامبەر کورسییەکەی ژان دارکناوی تایبەت.
کورسییەکەی بابکناوی تایبەت بەتەنیشت کورسییەکەی قاسملووناوی تایبەتەوە.
کورسییەکەی جەمال عیرفانناوی تایبەت بەرامبەر کورسییەکەی «مەزدەناوی تایبەت».
کورسییەکەی عەبدولخالق مەعرووفناوی تایبەت بەرامبەر کورسییەکەی شەرەفکەندیناوی تایبەت.
کورسییەکەی مووسا عەنتەرناوی تایبەت بەرامبەر کورسییەکەی سەعیدپوورناوی تایبەت.
شەوانە لە باڵکۆنی هەورە بەرزەکەی خۆمدا:
پێشوازی لە تۆفان و مەوجدانەوەی هەقی خوێناوی ئەکەم
پێشوازی لەو سەرە بڕراوانەی تووڕدرانە بەردەم سەگەلی خەلیفەکان
«دواتر بوون بە مانگ»
پێشوازی لەو مەچەکە بڕراوانەی
خرانە تەندوورەکانی خەلیفە ژنەوە
«دواتر بوون بە قەڵبەزە»
پێشوازی لەو پەنجە قرتاوانەی
کران بە دەنکە تەزبیحی ئیمام
«دواتر بوون بە پەلکەگیا»
پێشوازی لەو لۆلاقانەی خرانە ژێر تەختی شاهان و
«دواتر بوون بە دارستان»
دیسانەوە ئاوابوونە
ئەی«ناهیدناوی تایبەت»ی ئەو دیو پەنجەرەی غوربەت و ساماڵی ڕۆح!
ئاوابوونە، دیسانەوە خۆرنشینی
سەری من و دابڕان و جوێبوونەوەی
نێوان جەستە و گیانی منە.
پێک گەیشتنەوەی مەرگ و دووکەڵ و زریکە و خۆڵەمێشی
ناو ئەنفالی یەکەمین و دەیەمین و سەدەمینە.
پێک گەیشتنەوەی خاچەکانە.
پێک گەیشتنەوەی ماچ و مووچی زامەکانە.
پێک گەیشتنەوەی دووڕییانی هەموو هەموو مەزدەناوی تایبەتکانە.
تێک ئاڵانی پرچی ژان دارکناوی تایبەت و کاکۆڵی عیساناوی تایبەتکانە.
تێک ئاڵانی ڕیشی حەللاجناوی تایبەت و مام وەیسی گەرمیانناوی تایبەتە.
ئاوابوونە!
«١٩٨٨»ی میلادی
بەرامبەر«٢٦٩٣»ی ئەنفالی!
١٩٨٨ هەزار هاوار، دوای لەدایکبوونی کوڕی خاچناوی تایبەت و کوڕی ئازار
١٩٨٨ هەزار برین، دوای خوێنی ژان و وێڵاشی مریەمناوی تایبەت.
١٩٨٨ هەزار قولاپ، دوای لەدایکبوونی تۆڕی یەهووداناوی تایبەت.
١٩٨٨ هەزار تۆفان و ١٩٨٨ هەزار بورکان و
١٩٨٨ هەزار ئاخ لە چرکەیەکدا
ئاخ ١٩٨٨!
ئەی کێلە ساڵی، گۆڕی شیعر و ئەستێران
گۆڕی زەردەخەنە و
گۆڕی گژوگیا و
گۆڕی چاوانم.
ئەی بەرزترین دەنگی نائومێدیم و
ئەی جوانترین شیوەنی شاخانم!
ئاوابوون بوو.
سەد بێشە «خوودە» ئەجووڵێ و دێتە پێشێ
سەد بێشە پۆستاڵ، سەد بێشە تفەنگ
سەد بێشە بەڵا و
سەد بێشە تاوان ئەجووڵێ و دێتە پێشێ.
ئەمێستاکە بەغداشوێن
دۆڵپاناوی تایبەتی هەشتا و هەشتی ئاسنینە، پێیەکی
لەسەر زاخۆناوی تایبەتیە و
ئەوی تریان لەسەر بەسرەناوی تایبەت و مێژووی کۆن و
مێژووی تازە قووت ئەدات و تاعوونێکی نێودەوڵەتیی
خۆشەویستیی سەرزەمینە.
پەتایەکی سپیی جوانە.
ئایەتێکی ژەهراوییە و
شەرەفێکی پانوپۆڕی ناو کەنداوە و
درۆیەکی عەرەبانی پۆڵایینە.
ئەمێستاکە بەغداشوێن غەرقی
سیحری نەوتە و
کەمەندکێشی گشت جیهان و سەرزەمینە.
ئاوابوون بوو. دیسانەوە ڕۆح نشینی باخچە و بەفر و
ئاوابوونی زەردەخەنەی دەشت و شاخ و سەربڕینی
کێڵگە و هەرد بوو. دیسانەوە غەزای جەستەی
من و بەرد بوو، غەزای تازە، غەزای ڕاگوێزانی لەشم.
غەزای شیعر و غەزای جەستەم.
ڕاگوێزانی دەست و پەنجەم.
هەڵکێشانی لاسکی خەون و سەر و ملی حەرفەکانم و
دەرهێنانی چاوی گوڵ و کوێرکردنی مەلەکانم و
کوشتنی ئاو و منداڵ و هەڵواسینی یادگارم و
بڕینەوەی بەژنی هیوا و قەدی خاک و کوژانەوەی
یەک بە یەکی چراکانی ناو دەربەندی ژیانم بوو.
سەد بێشە دووکەڵ ئەجووڵێ و دێتە پێشێ.
سەد بێشە ڕق، سەد بێشە عەفلەقناوی تایبەت،
سەد بێشە سەددامناوی تایبەت، سەد بێشە ژەهر و
سەد بێشە ئاسن ئەجووڵێ و دێتە پێشێ،
لێشاو بوو، لێشاو بوو، لێشاو
دیسانەوە لێشاوی پێکەنینی لم
قاقای تانک و قاقای تۆپ و قاقای مێکناوی تایبەت و
قاقای مووشەکی زەمین بە زەمین.
قاقای کریملنناوی تایبەتی مۆسکۆناوی تایبەت و
قاقای پەیکەری ئازادیناوی تایبەتی ئەمریکاناوی تایبەت و
قاقای ڕیشی فیدل کاسترۆناوی تایبەت و
قاقای مەمکی هاوسەرەکەی کیم ئیل سۆنگناوی تایبەت و
قاقای کتێبە سوورەکەی چینناوی تایبەت و ماچین.
«ئەوەی بیستتان: ئەوە دەنگی برینەکەی سنگی من بوو.
ئەوە هاواری پەیامە یاخیبووەکەی سەری من بوو.
ئەوەی بیستتان: دەنگدانەوەی قەڵای وشە و
قەڵای ڕستەی جەستەی من بوو
ئەوەی بیستتان: ئەوە بوومەلەرزەی خوێن و
دەنگدانەوەی ئەشکەوتەکانی برینم و شریخەی
هەردوو نیگام و چەخماخەی ئاسۆی گەردن و
تەوێڵم بوو»
من کوڕە چاو مەیلەو سەوزێکی هەولێرشوێنیم
ناوم «عبدولخالقناوی تایبەت»ە
کوڕی سەفینناوی تایبەتی کوڕی مەتینناوی تایبەتی کوڕی هەڵگوردناوی تایبەتم.
لە ڕەگەزی ئاگرم.
ئەو بەیانییەی لەدایک بووم
دایەنە یەزیدییەکەم
لە پەڕە گوڵاڵەیەوە پێچام و
بردمی بۆ دەربەندی بازییانناوی تایبەت و
حەوت جار بە دەوری بەردە قارەمانناوی تایبەتدا گێڕامی
حەوت جار لە ئاوباریکناوی تایبەتی هەڵکێشام.
ئەو بەیانییەی لەدایک بووم
جەمال عیرفانناوی تایبەت حەوت جار سەری ماچ کردم و
بە قەڵەمە پیرۆزەکەی خۆیشی
حەوت خەتی لەسەر تەختی تەوێڵم کێشا
«بێکەسناوی تایبەت»یش حەوت سروودی بە سەردا خوێندم.
حەوت پەپوولەی باڵنارنجیش
لە سنگی«حەللاجناوی تایبەت»ەوە هەڵفڕین و
لەسەر دەم و لێوم نیشتنەوە،
من لە ڕەوگەی ئەسپە سوورەکانی ئەیلوولناوی تایبەت بووم
کوڕژنی چیام گەیاندە گوێی دنیا.
من ناوە کۆنەکەی خۆم فڕێ دایە ئاگرەوە
ئاگریش ناوی نام پشکۆ.
تۆڕی یەقینم چەواشە کرد.
لە هەموو گەشتێکی بە گەرداو و تووشدا
ئەستێرەکانی«مسحەفی ڕەشناوی تایبەت» پێشم ئەکەوتن.
مەلەک تاوسناوی تایبەت بە هانامەوە ئەهات.
گومانی جوان هاودەمی تەنیاییم بوو
کەشتییەکەم شپرزەیی بوو.
چارۆکەم دوودڵی بوو.
من سەری خۆم پێشکەش بە دوا کتێبی خۆم کرد.
بەو جۆرە بووم بە نووسەری تۆفانێکی نوێ
بووم بە کەڵەگەتترین قەڵەمی ئازار
بووم بە زەنگ و
بووم بە گوێچکەی داروبەرد و
بووم بە هاواری سەردەم و
بووم بە شەقام و بە ڕووبار.
ئیتر لەو ساتە زیوینەوە
من «مەردۆخناوی تایبەت»م
عاشقی چاوە سەوزەکانی «ناهیدناوی تایبەت»ی کچە میدناوی تایبەتیم
شەیدای باڵای کڵپەی ئەوم.
هەموو ڕۆژ لە باڵکۆنی هەورە بەرزەکانی خۆماندا
ئەچینە بەر بارانێکی سوور.
هەموو شەو ژان ئەگۆڕینەوە.
هەموو شەو مێژوو ئەگۆڕینەوە.
هەموو شەو خۆڵەمێشی جەستەمان ئەگۆڕینەوە.
ئاوێتەی دەنگی یەک ئەبین و
لە یەکتر جوێ ناکرێینەوە.
ئێمە دەرگای ئایندەی ساماڵ و بارانین.
عەشقی سەوزی لە ئەشکەنجەدا هەڵهاتووین.
ئێمە گەردنمان شاخە و
ڕۆحمان زەریایە و
پەیاممان«ڕەشەبای» بڵێسە.
ئێمە شمشێر لە خوێنماندا خنکا.
ئێمە ئەو تاقمە سوورپۆشەین
ئەو تاقمە کڵپە و تاقمە سروود و
تاقمە زەردەشتناوی تایبەتەین
بە مەرگ ژیانمان نووسیەوە.
لە تراویلکەدا ئاومان هەڵهێنجا و
لە«عەدەم»دا «بوون»مان خوێندەوە و
بە نوشوستیدا پشکووتین و
لە وەرزی هەڵوەریندا پشکووتین.
هەموو درەختێک
نیشانەی خوێنی ئێمەی پێوەیە و
هەموو خاکێک
بە خاچی لەشی ئێمە نەخشاوە و
هەموو زەمانێک پێکەنینی سێدارەکانی ئێمەیان
تێدا دەنگ ئەداتەوە و هەموو پەلکەگیایەکی کوژراو
سینەمان نواڵەیەتی و هەموو چرایەکی کوژراویش
شەوقی باڵگرتووی ناو چاوی کتێبەکانمانن.
منیش، ئەی مەلەک تاوسناوی تایبەتی پیرۆز!
سەر ئەکەمەوە بە ژێر باڵە ڕەنگینەکانی تۆدا
لەسەر بەردەنوێژی گاتای نوێ
نوێژی گوناهـ و یاخیبوونم دائەبەستم!
چ چارەنووسێکی جوان و نازدارە و
چ مردنێکی مەزنە
چ مەرگێکی ئاڵ و واڵا
کڵاوکووڕڕەی شیعرێکی بچکۆلانە، بتوانێ
ئەو هەموو شمشێری بیابانە تووڕە بکا و
خەلیفەکان هەراسان کا و
دۆڵپای مێژووی عەبدەکانیان بترسێنێ.
ئەی مەلەک تاوسناوی تایبەتی پیرۆز!
تازە ئەووەڵی شیعرمە!