غەزای گوڵجاڕی ئاوێستا

لە کتێبی:
ئافات
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 5 خولەک  1634 بینین
ئاوێزانی ژینەژانم بە، ئاوێزان
ئاوێزانی چراخانی خەمم!
تۆ بە خەمی یاقووتینی منەوە جوانی و
منیش بە ڕشتەی مرواریی گوناهە سپییەکانی تۆوەیە
ئەدرەوشێمەوە.
ئاوێزانم بە و وەختی سوروسات بەسەرچوو.
وەختی باوێشکدانی مێژوو،
وەختی نووسینی ڕاستی،
وەختی گەمەی پەیامبەران، گوزەشتن، گوزەشت!
با فریای دوا وێردی گوڵەگەنم و
دوا پەیامی بەرد و، دوا نزای
فریشتە تاوانبارەکان بکەوین.
فریای ئاهوناڵەی شەیتانە بەسزمانەکان.
وەختی هێوری و چاو بڕینە چاوی
مانگە گەلحۆکان بەسەرچوو.
لەم بەندەرە سامدارەدا، ئەوینی زەڕنەقووتەی ئێمە
چۆن باڵ بگرێ؟! بڕوانە لە ڕۆژهەڵاتی سەرتەوە
چ ئافاتێکی چڕ بەڕێوەیە.
ئافاتی ئەشکەوتی زاوزێکەر بە تاریکی و ڕقەوە.
ئاوێزانم بە. مەرگ ئەڵێ: درەنگە
عەدەم ئەڵێ درەنگە، بەهەشت و دۆزەخ ئەڵێن درەنگە.
فەنابوون یەک ساتە و هەموو سات.
ئەی کچی مەرگەسات!
ئەی ژنی بەفری ڕەش، ئەی کچی وڵاتی
تاعوون و کارەسات!
ئاوێزانم بە، تێکەڵم بە
تۆ گەردەلوول و من پێدەشت تێکەڵم بە
تۆ دڵنیایی و منیش ترس، تێکەڵم بە
لە کەڵەموستی پێمەوە تا تەوقی سەر تێکەڵم بە.
موو بە موو، دەمار بە دەمار، تێکەڵم بە.
با ئاو و ئاگر، خەم و خۆشی، تاوان و سزا
ڕەش و سپی، وەرین و پشکووتن، حیلە و گمە
تێکەڵ بن و بە ڕەنگی خۆیان ڕەنگمان کەن!
با ئەم ئەوینە نەفرەت لێ کراوە.
ئەم دوو جەستە قەدەغەیە
یەک خاچی دەم بە زەردەخەنە
دوای خۆیان جێ بێڵن!
ئەوەتا (با)یەکی مۆری ڕقاویی گرنجگرنج، زبر،
وەکوو ئەو غەزەبەی لە کەناری مەملەکەتی
ئاتەشێنی «پارسناوی تایبەت»ەوە زوو، هەڵیکرد و،
لەگەڵ خۆیدا،
دەغڵی ماچ و ئاگردان و ڕووناکی برد.
لەگەڵ خۆیدا،
لانکەی گوڵ و بەردەنوێژی موغەکان و
کڵاوەکەی «زەردەشتناوی تایبەت»ی برد.
«ئەم بەیانییە» «با»یەکی ئالەو چەشنە
«با»یەکی ڕیشنی دڕکاوی، «با»یەکی ئێسکگرانی
دەنگگڕی دۆزەخیم بینی
ئەم«با»یە هاتووە، پاشەڕۆژ بفڕێنێ.
وا هاتووە درەختی ساسانیناوی تایبەتی شیعرم ڕیشەکێش کات.
وا هاتووە، سەرمان، خەونمان، پەنجەکانمان
گوڵدانەکانمان، ژێی گیتار و گەرووی وشە و
سەمای گیان و ڕەشبەڵەک و پەرداخەکانی خەیامناوی تایبەت و
باڵندەکانی مەستوورەناوی تایبەت و سروودەکانی بێکەسناوی تایبەت و
هەرچی هەوری ژانگرتووە، هەرچی کرمی ئاوریشمینی ئایندەیە،
هەرچی گەرای چراکانە هەمووی بەرێ
ئەمە مەرگی نوورانییە و بە شەپۆل دێ.
ئەمە مەرگی وەجاخزادەی ڕۆژهەڵاتە.
ئەمە مردنێکی قسەخۆشە و دەوری داوین.
لە بیرت دێ کە پێم وتی:
ئێمە لەبەر ئەم بارانە ڕەشەدا بۆ وەستاوین؟!
ئەی کچی بەنەعلەت کراو
لە بەردەمی ئەم مێژووە ترسنۆکەدا!
ئەم قەوزانە تازە لە لەشمان نابنەوە.
ئێمە لەبەر ئەم بارانە ڕەشەدا بۆ وەستاوین؟!
ئەم چەترە کۆنانە دادی ئێمە نادەن.
ئەترسم ئەمە دوا سەمای خۆشەویستیی ئێمە بێت!
ئاوێزانم بە،
ئەی کچی درەختی سەر بڕاو، ئاوێزانم بە.
ئەمڕۆ ئایندە هات بۆ لام، بە چاوی تەڕەوە
هات بۆ لام پێی وتم:
ئەو مەرگە نوورانییانە ئابڵووقەی
قەڵای دەنگیان داوم، ئابڵووقەی خوێنم.
هەموو ڕۆژ فرسەخێ دێنە پێشەوە.
هەموو شەو چاڵێک لە سینەمدا هەڵئەکەنن.
ئەی کچی لە خاچ دراوی بەردەم مانگەشەو!
ئەی ژنی لەش قفڵ کراو!
لەم بەندەرەدا بۆ کلیل مەگەڕێ.
لەم زەریایەدا بۆ کەشتی مەگەڕێ.
کەشتی ترسە و مردن تەنها بەندەرێکە
کە بێ تەمومژ بیبینم
سەرەتا، ترس
کۆتایی، ترس
حیکایەت و ماڵ و خەبات و کتێبم
هەموویان هەر، بە ترس و لەرز داپۆشراون.
ڕەگی ئەم مەرگە درێژە.
ڕێگای ئەم مەرگە لە فەوتی سەرچاوەدا کۆتاییی دێ.
مردن لەناو مردندایە، شمشێر لەناو شمشێردایە.
لە ڕۆژهەڵاتی سەرتەوە تۆفانی ڕەش بەڕێوەیە.
ئەی کچە ساسانیناوی تایبەتیە بەدناوەکە!
ئەی ژنی موغە کوژراوەکان!
«لە ئێوارەیەکی شەڕەنگێزدا،
لە ئێوارەیەکی کوێردا،
لە ئێوارەیەکی قیریندا:
ئاسمانیان لەسەر داخستین،
خاکیشیان لەسەر پێوەداین.
«مانگ»یان بە نووکی ڕمەوە بۆ هێناین و
ئەوسا بوو بە
ئاهەنگی لەدایکبوونێکی ترمان.
ئیتر لە شەرابی بەهەشت و
ماچی حۆرییاندا خنکاین. من بە تەنها چل حۆریم هەبوو چل.
بەڵام تۆیان تیا نەبووی،
ئەی کچە ساسانیناوی تایبەتیە نەفرەت لێ کراوەکە!
تۆیان تیا نەبووی، تۆ ئەو کاتە لە گەشتی ژێرزەمین و
دنیای ژێرەوە بووی، تۆ لەوێ بەشوێنی مندا ئەگەڕای»
ئەوە یەکەم جاری مردنە ئێسکسووکەکەم بوو.
ئەوە یەکەم پەیوەندی نێوان ملم و شمشێری بەوەفا و
داری حەد بوو.
ئەوە ئەووەڵ سەحەری مەرگی من بوو.
ئاوێزانم بە،
ئەی کچی خۆڵەمێش و ئەی ژنی مەملەکەتی ئافات!
وا لە ڕۆژهەڵاتی سەرتەوە
مۆم و بوغوردی مەرگم ئەسووتێنن.
وا لە ڕۆژهەڵاتی لەشتەوە
گۆڕەوشاری شیعر و پرشنگ و گۆرانیم ئەدەن
من ناتوانم باهۆزی شێتێتیی خۆم
لەم ئافاتە بشارمەوە
ئەمە چارەنووسی عەشقێکە مل لە شمشێر ئەسوێ.
ئەی کچە ساسانییە جوانەکە!
وەختی سوروسات بەسەرچوو
مەرگێکی نوێ منی ئەوێ!