ئەگەرچی بادی نەورۆزی نەویدی وەسڵی گوڵ دێنێ

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 2 خولەک  1023 بینین
ئەگەرچی بادی نەورۆزی نەویدی وەسڵی گوڵ دێنێ
هەتا گوڵ دێ بەناز بولبول بە سەد یەک عومری نامێنێ
بە ئوممێدێکە جارێ بێتە خەندەی گوڵ، بەڵا بولبول
وەکوو هەوری بەهاری هەر بناڵێ هەر ببارێنێ
هەوای جیلوەی گوڵانە، بولبول ئاوری گرتوە، نازانم
بەهار هات یا ئەیار هات، شەوقی ڕووی وا من دەسووتێنێ؟
بەهارێکی چ شۆخی، هیچ لە فیکری بای خەزاندا نیت؟
دەترسم ئاهی ڕەنگ زەردان وەکوو زولفت بشێوێنێ
بە شینی عاشقان ڕەسمی قەدیمە شایی مەعشووقان
بە لەیلێ نەغمەیی عوششاقە گەر مەجنوون دەناڵێنێ
دەزانێ تاوی بارانە شەرابی پێکەنینی گوڵدەمێک نابێ
لەسەر خەندێکی سەد جارم بەگریێنێ
کوتی: ڕووم وا دەکەم تێرم ببینی، چاوەڕێم داخۆ
لەلای قیبلەم کە کەی بای وەعدە بێنی نەستەرەن بێنێ؟
لە جەرگم طرفة العینعەرەبیێ هەزار نەشتەر چوو نەمزانی
نە تیر و تەرکەشی تورکە، نە ئەو چاوانە هەڵدێنێ؟
غەمی ئەو زولفە ناهێڵێ دڵم یەک بێ لەگەڵ باڵات
بە ژەنگی کەسرەت ئەو ئاوێنە وەحدەت دوورە بنوێنێ
بە هەر شێوێکی بێ عاشق مورادی هەر ڕەزای یارە
بڵا شیرین بە خوێنی کۆهکەن پەنجەی بڕەنگێنێ
قەزای چاوت لە ڕۆحی من کەوێ، دەمرم ئەتۆ خۆش بی
وەفاییناسناوی ئەدەبی بۆ چییە گەر خۆی لەبەر ئەو چاوە نەمرێنێ