کە شانەی دا لە زولفی تار و ماری

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 1 خولەک  3014 بینین
کە شانەی دا لە زولفی تار و ماری
لە هەر تایێکی بارێ نافە باری
بە داو هەر تارێ بۆ من بۆتە مارێک
لە پێم ئاڵاوە زولفی تار و ماری
مەگەر تۆ بووی بە گریەم هاتیە خەندە
کە گوڵ پشکووت بە دەم هەوری بەهاری
وەرە سەر هەردوو چاوم تا بزانن
کە وا شیرینە سەروی جۆیباری
بە بەردا زولفی بەرداوە کە تاتا
شەوی گێڕا بە ڕۆژ باغی هەناری
لەبەر ئاوری دەروونمدا دەگریێم
بە بەرق ئەنگووتووە هەوری بەهاری
کوتم: ئەی تازە غونچەی باغی جەننەت
کوتم: ئەی سەروی چین، ماهی حەساری
لەبەر شەوقی فیراق و ئیشتیاقت
فەراقی کرد دڵم تۆقی بە زاری
بە جارێ بمکوژە، خوێنم بڕێژە
خەلاسم کە لە دەردی ئینتیزاری
برۆی تێکنا بە ڕوودا ئارەقی ڕشت
لە ماهی قەوسدا شەبنم دەباری
وەها شێوا وەفاییناسناوی ئەدەبی، دوور لە زولفت
لە داغی تۆ کە هەر گریانە کاری