ئەی پەڕتەوی حوسنت هەموو ڕەنگی گوڵەباغان
لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
1 خولەک
2287 بینین
ئەی پەڕتەوی حوسنت هەموو ڕەنگی گوڵەباغان
نەشئەی نەزەرت زەوقی دڵ و شەوقی دەماغان
ئەسما و سیفاتن بە تەجەللی لە وجوودت
یا شەو بوو ئەتۆ هاتی لە مەت کردە چراغان
تۆ هاتییە گوڵشەن بە سەر و زولفی بڵاوت
زۆر پێ نەچوو ڕۆیی لە چەمەن لالە لە داغان
زولفت بە هەناسەم گەیییە سینەیی بازت
زستانە گوڵستان بووە پابەستەیی زاغان
ئەو کوڵمە کە ئارایشی سەد دایرە زولفە
گوڵ شەوقی بە شەو داوە چراغانە لە باغان
لەو ڕاستەیی بازاڕە چ نادەن بە دڵی من
هەر مەرحەمەتی تۆیە خڕیداری ئەیاغان
سەد نەشتەری غەمزەت لە دڵم دا، کەرەمت کرد
قانوونی تەبیبانە بپرسن لە نەساغان
سووتاوە دەروونم، وەرن ئەی موتریب و ساقی
تۆ لێدە لە تەنبوور و ئەتۆ پڕکە ئەیاغان
چارەی نییە دێوانەیی ڕووی تۆیە وەفاییناسناوی ئەدەبی
سەد ساڵ ئەگەر بیبەنە سەر پیر و وەجاغان