ڕەنجی دنیا و ڕاحەتی هەر شبهی گەنج و مارییە

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 2 خولەک  1101 بینین
ڕەنجی دنیا و ڕاحەتی هەر شبهی گەنج و مارییە
شادی و غەم، سوور و ماتەم وەک گوڵ و وەک خارییە
عاقڵی جاهیل کەریمی خاسر و شێخی ڕەزیل
حوسنی قوبح و شەهدی زەهر و نووری عەینی تارییە
دڵ بەبێ دڵبەر دەکاتن ئیددعای عیشقی مودام
سەر بەبێ سەودا، لە سەودای عەقڵ و عیززەت عارییە
سەیلی فرمێسکە و لە ڕووباری دوو چاوان دێ بە خوڕ
هەر وەکوو لێڵاوی باران بێ مەحەببەت جارییە
دێنشینی خۆشە چون نێزیکە ساراکەی جنوون
بەو قسە بڕوات نەبێ هەرگیز کە مەجنوون شارییە
گەر ڕەزای زاتی حەقت پێویستە تا من بۆت بڵێم
خەڵک نەوازش کردن و بەخشین و بێ ئازارییە
بێ ئەمانە کردەوەت سا زیز مەبە لێم گیانەکەم
کات بەفیڕۆدانە یام بێکاری و بێگارییە
خانوویی عومرت نزیکە بای ئەجەل وێرانی کات
تابەکەی بیرت لە وەستاکاری و میعمارییە
ڕوومەتت زێڕ و سروشکت زێو و نەقدی عیشق گەنج
دووکەڵی ئاهت وەکوو ڕەشماری ئاگادارییە
دەسبەداوێنی فەقیران بە و بە ڕاحەت لێی بنوو
ئەهلی دنیا ئیشیان هەر چەوتی و غەددارییە
ئەو کەسەی وا سروەتی دنیا ئیحاتەی کردووە
وەک گەدای ماڵان بەدایم ئیشی هەر غەمخوارییە
یاری مەردانی خودا بە، بەسیە خونکی بۆ دراو
بێ نیازە ئەو کەسەی فرمێسکی وەک مروارییە
لەم هەموو دەردانی دنیا دوونە تاهیرناسناوی ئەدەبی چارەکەت
ئیلتیجای دەرگانەکەی ساحێب سەر و سەردارییە
حضرت مِخدَععەرەبی مەقامی مەحرەمی ئەسراری حەق
ئەو شەهەی وا نووری عیرفانی لە عالەم سارییە
گەر نەبێتە خاکی ژێر پێی خاکسارانی بە دڵ
نەگبەتت وا هاتە وادە مەینەتت هێجگارییە