دەمێکە بێنەوا و ناڵەم ئەمان سا هیممەتێ با بێ
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
2 خولەک
928 بینین
دەمێکە بێنەوا و ناڵەم ئەمان سا هیممەتێ با بێ
نەپشکووت غونچەکەی دڵ با نەسیمی ڕەحمەتێ با بێ
دەخیلە غەوسی ئەعزەمناوی تایبەت من زەلیل و زار و مەحزوونم
دەمی با عیززی لوتفت بۆ نەمانی زیللەتێ با بێ
درۆ یا ڕاس بە کەلبی قاپیەکەی تۆ خۆم ئەدەم نیسبەت
دەماغی دڵ زوکامە دەی شەمیمی نیسبەتێ با بێ
زەبوونی سەیتەرەی ڕەزڵی خەبیسی خایینی دوونم
لەلایەن تۆوە خۆشە جارێ سامی سەتوەتێ با بێ
گەدای دەرماڵی تۆم حەیفە بە هەر ناکەس پەنا بێنم
شەها ڕەحمێ بە حاڵی دڵحەزینی مەینەتێ با بێ
لە ڕەنجی دەهری دوون دڵ بۆتە بەردی جێ هەواری غەم
بە تۆ هانامە هانا شۆر و وەجد و حاڵەتێ با بێ
پەراسووم ورد و هانی بەردی جەوری دەستی ئەغیارە
لەبەر پایی دڵم قوربان بەجێیە شیفقەتێ با بێ
ئەتۆ بەحری کەرەم من بەشبڕاوی دین و دنیا خۆم
بە قوربانی سەگی ئاسانەکەت بم قیسمەتێ با بێ
نەماوە حورمەت و مەجد و وقار و شەوکەت و زۆرم
پەرێشانم، گرفتارم، هەژارم، ڕەئفەتێ با بێ
پەنای دەرماڵی تۆیە لەم زەبوونی و خوارییە تاهیرناسناوی ئەدەبی
شەهەنشای ئەولیا فریاڕەسێ بە عیززەتێ با بێ