پێنج خشتەکی لە سەر غەزەڵی مامۆستا ناری و تاهیر بەگ
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
2 خولەک
1296 بینین
بە ناز و نیونگاهی شێت و وێڵ و مەلعەبەی کردین
بە ناز و عیشوەکەی مەجزووبی ناڵەی چەنگ و نەی کردین
سەحەر هاودەم بە گریان شەو ڕەفیقی وای و وەی کردین
بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
لەبەر تیشکی تەوێڵی ڕوونە ڕۆژانی سیاهی من
بە نیو دیتن گەیانیە ئاسمان سایەی کولاهی من
کە سۆزەی عیشقەکەی کەوتە دەروونی غەمپەناهی من
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لە سەر دانا لە سەیری باخی بەی کردین
شەوێ ساقی ڕەحیقی سەفوەت و حاڵی بە من نۆشی
تەبیبی چاوی یارم بۆ عەلاجی دەردی من کۆشی
دڵ و دینی لە دەس سەندم بەجارێ، کەوتمە بێهۆشی
بە هەوری پەرچەمی ئەبرۆ و ڕوخ و کوڵمی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین
بە چاوی نیوەخێلی مەستی پڕ ئاشووبی فەتتانی
ئەکا عەقڵی حەکیمانی جیهان مەفتوون و حەیرانی
ئەگەرچی بەندی کردین پێچی زولفەینی پەرێشانی
ئەگەرچی کوشتینی خۆ قابِض الأرواحعەرەبیی موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین
سەرم سەرگەردی نەشئەی سەیحەیێکی خۆش و مەستانە
موژەم جاڕووکەشی جێی هەڵپەڕینی ڕەقسی مەردانە
دڵ و جانم فیدای جورعەی شەرابی لەعلی جانانە
گوناهی من نەبوو زاهید کە مەیلم دا بە مەیخانە
هەموو تاوانی دڵ بوو عاشقی تەرسابەچەی کردین
وەرە تاهیرناسناوی ئەدەبی لە داخی دڵبەران خۆت شێت و ڕیسوا کە
لە عیشقی تاهیران شادی دڵی مەحزوون تەقازا کە
خەزانەی دین و دانش خاکی ڕێگەی عیشق و سەودا کە
عەلاجی دەردی دڵ ناریناسناوی ئەدەبی لە تاهیربەگناسناوی ئەدەبی تەمەننا کە
بڵێ ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین