بریندارم بریندارم تەبیبم زوو بە دەرمانێ
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
1 خولەک
1180 بینین
بریندارم بریندارم تەبیبم زوو بە دەرمانێ
گەدای تۆم، من گەدای تۆم، شاهەکەم سا دێرە ئیحسانێ
خرابم لەشخرابم بۆ سەراپام بیری تەعمیرێ
شکاوم، تێشکاوم، سەر فیدات بێ حاڵ و سامانێ
لە عالەمدا، لە عالەمدا، نییە وەک بەندە مەئیووسێ
دسا ڕەحمێ، دەسا ڕەحمێ، بە خواری دڵپەرێشانێ
ئەمن ڕووتم، ئەمن ڕووتم، عەتا کە سیتری ئەندامێ
سەگی دەرگام، سەگی دەرگام، کەرەم کە ڕێزە ئێسقانێ
زەلیلم من، زەلیلم من، ئەمان سا عیززی ئەلتافێ
لە ڕێ وێڵم، لە ڕێ وێڵم، دەخیلە ناو و نیشانێ
وەکوو مەجنوون، وەکوو مەجنوون، بە کێو و دەشتەدا وێڵم
بپرسە، تۆ بپرسە، حاڵەکەی شێتی بیابانێ
فیدات بێ، گیان فیدات بێ سا بکە لوتفێ لەگەڵ تاهیرناسناوی ئەدەبی
بڵێ جارێ، بڵێ جارێ: سەگی دەرماڵەکەم کوانێ؟