لەگەڵ یەک دەس لە مل ماوین من و دەردی فیراق ئیمشەو
ئەم غەزەڵەم بۆ سەید حەسەن سەیدزادەی هاشمی کوڕی خۆم - سلمە اللە تعالی وتووە
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
2 خولەک
1002 بینین
لەگەڵ یەک دەس لە مل ماوین من و دەردی فیراق ئیمشەو
بە با چوو کۆمەڵی شادیم بە سروەی ئیشتیاق ئیمشەو
بە تینی تاسەکەم برژا هەناوی سەبر و ئارامم
لەبەر چاوەنواڕیم چاوی تاقەت ماوە زاق ئیمشەو
حەسەن وەک گەنجی گەوهەر کەوتە پێچی حەڵقەیی ماران
ئەمن لێرە خەریک و پڕ پەژارە و بێ تفاق ئیمشەو
بچێتە چاوم ئەر تاوێ خەوی پڕ مەینەتی هیجران
خەفەت هەروەک شەوەچی هات و دەستی نامە ناق ئیمشەو
لە ناڵەم ئاهـ و ناڵە سا چلۆن زاڵەترەک نابێ
کە بۆ زۆری خەمم کردی لە داخا خەم مەراق ئیمشەو
کە ئەو مانگە جوانەم لێ کلایە هاودەمان یاران
دڵم گڕگڕ دەسووتێت و دەمم وا بووەتە تاق ئیمشەو
پیاڵەی پڕ شەرابی مەینەتە واقی ئەمن ماوە
وە یا گیان بۆ پیاڵەی وەسڵی باڵات ماوە واق ئیمشەو
حەسەن گیان بۆ ڕەهائیت لەم هەموو دەردیسەر و ڕەنجە
شەفیعم لای خوا کێیە؟ جگە سواری بوراق ئیمشەو
سپاسالاری هۆزی ئەنبیا سەرئێلی دڵپاکان
لە تاڵیت خات و شیرین کا بە ئەلتافی مەزاق ئیمشەو
بە ئوممێدی خودا و لوتفی شفيع المذنبينعەرەبی تاهیرناسناوی ئەدەبی
حەسەن ڕزگار ئەبێ و نامێنێ ئاساری فیراق ئیمشەو