ئاخ لە دەس کڵپە و شەرارەی ئارێ داخ
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
1 خولەک
1074 بینین
ئاخ لە دەس کڵپە و شەرارەی ئارێ داخ
داخ لە دەس ئێشی برینی خارێ داخ
کەس نییە وەک من لە دەستی جەوری یار
هەمدەمی ڕەنج و جەفای ئەغیارێ داخ
بۆ غەمی من ئێستە دڵشادە ڕەقیب
ئەو بە تۆ دڵخۆش و من غەمبارێ داخ
تا بە ئەغیار هەمدەمە ئەو دڵبەرە
بوو بە هاوڕازی ئەنیسی یارێ داخ
چواردەساڵ گەنجی ویسالێکم دەویست
عاقیبەت پێچیا بە پێما مارێ داخ
نۆشە بۆ من نێشی ناهەمواری ئاهـ
خۆشە بۆ من حەنزەلی گوفتارێ داخ
بوو بە ئەغیار ئێستە یاری غاری من
دادەنیشم من لە گۆشەی تارێ داخ
شوێنی خاری میحنەت و زامی جەفا
چاک بووە تێکەڵ لەگەڵ ئاسارێ داخ
شەهدی وەسڵە تاهیراناسناوی ئەدەبی بەهرەی ڕەقیب
تۆ بنۆشە کاسەیێ پڕ ژارێ داخ