تاقەجار
لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
799 بینین
ئەو سەرنجەی گرتتە چاوم
هێندەی نەبرد، وا هەستم کرد:
چاوانم بوون
بە دوو زنەی گوڵ و شیعر و
لە بناری نێو چاوانما هەڵ ئەقوڵێن.
ئەو دەستەی خستتە دەستمەوە
هێندەی نەبرد وا هەستم کرد
دەستەکانم
بوون بە شەقامی تریفە و
مەم و زینناوی تایبەتی پێدا ئەڕۆن.
بۆ تاقە ماچی خوداییناوی تایبەتش
من چی بڵێم؟!
هەتا ئێستەیش وا هەست ئەکەم
هەر ئەوجارە
تاقە جار بوو
لە توانەوەی ئەو ماچەدا
من کێوی توورناوی تایبەت و
من مووساناوی تایبەت و
خودام دیوە!
هێندەی نەبرد، وا هەستم کرد:
چاوانم بوون
بە دوو زنەی گوڵ و شیعر و
لە بناری نێو چاوانما هەڵ ئەقوڵێن.
ئەو دەستەی خستتە دەستمەوە
هێندەی نەبرد وا هەستم کرد
دەستەکانم
بوون بە شەقامی تریفە و
مەم و زینناوی تایبەتی پێدا ئەڕۆن.
بۆ تاقە ماچی خوداییناوی تایبەتش
من چی بڵێم؟!
هەتا ئێستەیش وا هەست ئەکەم
هەر ئەوجارە
تاقە جار بوو
لە توانەوەی ئەو ماچەدا
من کێوی توورناوی تایبەت و
من مووساناوی تایبەت و
خودام دیوە!