بەڵێن
لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
1927 بینین
خاتوو چیللەر هەموو ساڵێ لە زستاندا
بەڵێن ئەدا بە بەفر و با
ئەمجارەیان دەستەکانی دیاربەکر
بکا بە کۆتەرە داروو
کەرت کەرتی کا و
بیهاوێتە کوورەی ئاگر!. خاتوو چیللەر هەموو ساڵێ لە بەهاردا
بەڵێن ئەدا بە گژوگیا
ئەمجارەیان سەری دەرسیم بکا بە تاجە گوڵینەی
زرێپۆش و
فڕێی باتە بەرپێی سوپا!
خاتوو چیللەر هەموو ساڵێ لە هاویندا
بەڵێن ئەدا بە دڕک و داڵ
ئەمجارەیان (وان) کوێر بکا و خەج و سیامەند نەهێڵێ و
لەبەر ماڵی ئەتاتورکا
بیکا بە کەرنەڤاڵی ساڵ!؟ خاتوو چیللەر هەموو ساڵێ لە پاییزدا
بەڵێن ئەدا بە خەزان و گەڵا ڕێزان!
سوێند بەسەرە ڕووتاوەکەی «وەتەن» ئەخوا..
سوێند بەسەرە بێ ملەکەی عەدالەت و حوڕییەت و
سوێند بەسەرە خوێناوییەکەی ئەستێرە و مانگ..
ئەمجارەیان دوا بارەگای دەنگمان بگرێ و
دوا مێژوومان بووەرێنێ و
دوا ڕووبارمان بخنکێنێ و
دوا دۆزەخیش بۆ شاخ داخا! خاتوو چیللەر.. تاقە ژنە
سێ مانگ جارێ
ساڵی چوار جار
لە درۆ پیاوی عەسکەرتار
کوڕ و کچی
کەڕ و کوێر و ڵالی ببێ!!
بەڵێن ئەدا بە بەفر و با
ئەمجارەیان دەستەکانی دیاربەکر
بکا بە کۆتەرە داروو
کەرت کەرتی کا و
بیهاوێتە کوورەی ئاگر!.
بەڵێن ئەدا بە گژوگیا
ئەمجارەیان سەری دەرسیم بکا بە تاجە گوڵینەی
زرێپۆش و
فڕێی باتە بەرپێی سوپا!
خاتوو چیللەر هەموو ساڵێ لە هاویندا
بەڵێن ئەدا بە دڕک و داڵ
ئەمجارەیان (وان) کوێر بکا و
لەبەر ماڵی ئەتاتورکا
بیکا بە کەرنەڤاڵی ساڵ!؟
بەڵێن ئەدا بە خەزان و گەڵا ڕێزان!
سوێند بەسەرە ڕووتاوەکەی «وەتەن» ئەخوا..
سوێند بەسەرە بێ ملەکەی عەدالەت و حوڕییەت و
سوێند بەسەرە خوێناوییەکەی ئەستێرە و مانگ..
ئەمجارەیان دوا بارەگای دەنگمان بگرێ و
دوا مێژوومان بووەرێنێ و
دوا ڕووبارمان بخنکێنێ و
دوا دۆزەخیش بۆ شاخ داخا!
سێ مانگ جارێ
ساڵی چوار جار
لە درۆ پیاوی عەسکەرتار
کوڕ و کچی
کەڕ و کوێر و ڵالی ببێ!!