99- زیلزال
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
789 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) هەرگا زەمین بە بوومەلەرزە توندەکەی هاتە لەرزین،
2) ئەم زەمینەش گرانباری خۆی وەدەرخست،
3) مرۆش پرسی: چی قەوماوە، بۆ وا دەکا؟
4) ئەوێ ڕۆژێ بەسەرهاتەکەی باس دەکا.
5) کە فەرمانی پەروەرێنی بەجێ دێنێ.
6) لەو ڕۆژەدا مەردم بە پەڕژ و بڵاوی دێنە دەرێ تا هەر کەسە کاری خۆیان نیشان بدەن.
7) سا هەر کەسێ بە سەنگایی مێروولەی هەرە وردیلە، چاکەی هەبووبێ، دەیبینێ.
8) هەر کەسێکیش بە قورسایی مێروولەی هەرە وردیلە، خراپەی بووبێ، دەیبینێ.