100- عادیات

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  833 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) بەو چارەوای بەلینگدانێ دەنرکێنن،

2) بەوانەش کە ژێری پایان ئاورینگ دێنن،

3) سۆند بەوانەش بەری بەیان هێرش دەبەن،

4) جا لەوێ تۆز هەڵدەستێنن،

5) دەشگەنە ناو ئاپۆرەوە،

6) ڕاستی مرۆ، لە ڕاستی پەروەرندەی خۆی پێ نەزانە؛

7) خۆشی باش ئەمە دەزانێ.

8) لە ئەوینی ماڵی دنیا گەلێ ڕژدە.

9) ئاخۆ ئەوەندە نازانێ، کەی هەرکێ لە گۆڕستان دەرخران و بڵاو کران،

10) هەرچی لە ناو دڵانیشدایە زاندران،

11) ئەوێ ڕۆژێ پەروەرندەی لە نووک و بەد ئاگادارە؟