101- قاریعە
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
775 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) ئەو دڵکوتە،
2) دڵکوت چییە؟
3) کووت زانیوە دڵکوت چییە؟
4) ئەو ڕۆژە گش ئەو مەردمە وەک پەپوولەی پڕژاو دەبن.
5) کێوەکانیش وەک خوری شی کراو دەبن.
6) هەر کەسێکی تای تەرازووی داهاتووە،
7) تووشی ژیانی خۆش بووە.
8) هەر کەسێکیش لە کێشانە سووکی هێنا،
9) ئەوە ئەنوای «هاویە»یە.
10) کوو زانیوتە لە «هاویە» مەبەس چییە؟
11) ئاگرێکی بەنێڵەیە.