86- تاریق
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
733 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) بەو عەزمانە و بەوەی کە شەو خۆ ڕادەنێ،
2) کوو دەزانی ئەو شەوگەردە کامەیانە؟
3) ئەستێرەکەی هەرە گەشە.
4) هەر کەسێ گیانی دەبەردا، پاسەوانی هەر لەسەرە.
5) با مرۆ لە خۆ ڕامێنێ کە لە چی وەدی هاتووە.
6) لە تراوێ فڕکە دەکا.
7) لە نێوان پشت و بەرملان دێتە دەرێ.
8) خوا دەتوانێ جارێ تر بیهێنێتەوە.
9) لەو ڕۆژەدا کە نهێنی خۆیا دەبن.
10) ئەو نە هیچ هێزێکی هەیە، نە یاریکار.
11) بەو حەوایەی ئاو هەڵدەگرێ و دەیداتەوە،
12) بەو زەمینەش کە زۆر درز و کەلێنی هەن،
13) ئەم قورعانە هەموو کێشە دەبڕێتەوە.
14) هیچ قسەی لاقردیش نییە.
15) ئەو خەریکن فێڵێک دەکەن.
16) وا منیش فێڵی خۆم دەکەم.
17) سا تۆ ماوەی ئەم دین دوژمنانە بدە، کەمێکیان لێ ڕابوەستە.