79- نازیعات

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 3 خولەک  477 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) سوێندەکە بەو هەسارانەی کە هەڵدێن و ئاوا دەبن،

2) بەوانەش کە لە ئاسۆیێ بۆ ئاسۆیەکی تر دەچن،

3) بەوانەش کە وەک مەلەوان مەلە دەکەن،

4) بەوانەش کە بۆ پێشبڕکێ پەلە دەکەن،

5) سوێند بەوانەش کە تەڤبیری کاران دەکەن،

6) لەو ڕۆژەدا لەرزێن [زەمین] دەلەرزێنێ.

7) ئیتریشی بەدوودا دێ.

8) لەو ڕۆژەدا دڵانێک زۆر هەراسانن.

9) چاوانیشیان سیس و کزن.

10) ئێژن: ئاخۆ دەمانگێڕنەوە سەر زەمین؟

11) لەپاش ئەوە کە چەند پێشەیێ کلۆر بووین؟

12) ئێژن: ئیتر ئەگەر وا بێ، ئەم وەگەڕانە دۆڕانە.

13) کەچی ئەمە هەر کاری یەک نارەتەیە.

14) ئەوسا لەپڕ، وەو بیاوانە ئەکەون.

15) ئاخۆ سەرگوروشتەی مووسات بۆ هاتووە؟

16) کە پەروەرندەی گاسی کرد لە شیوی پیرۆزی «طوا».

17) بەرەو فیڕعەون ڕێ کەوە؛ ئەو لە ئەندازە دەرچووە.

18) پێشی بێژە: ئاخۆ توای پاک ببیەوە؟

19) منیش بەرەو پەروەرێنت ڕێت شان دەم و لێی بترسی؟

20) ئەوسا بەڵگە هەرە گەورەکەی نیشان دا.

21) باوەڕیشی پێ نەکرد و ئەشقیا بوو.

22) لەپاشا پشتی تێ کرد و دەستی کردە تەقالا دان.

23) ئیتر خەڵکی کۆ کردەوە و جاڕی کێشا.

24) وتی: ئەمن پەروەرێنی هەرە پایەبەرزتانم.

25) ئەوسا خودا گیرۆدەی ئازاری پەسڵان و دنیای کرد.

26) بێگومانە لەم باسەدا دەرزێ هەیە بۆ هەر کەسێ کە ئەترسێ.

27) ئاخۆ چێ کردنی ئێوە دژوارترە، یان ئەو ئەزمێنەی ئەو دروستی کردووە؟

28) قەوارەی بەرز کردووە و لەباری کرد.

29) شەوەکەشی تاریک کرد و چێشتەنگاویشی لێ دەرخست.

30) لەپاش ئەوە ئەم هەردەی بە تلدانەوە پان کردووە.

31) ئاوی لێ هێنایە دەر و جێ لەوەڕی لێ پەیدا کرد.

32) کێواتیشی بەپتەوی لێ دامەزراند.

33) بۆ کام وڕەوا لێ بوونی خۆتان و بۆ ئاژەڵیشتان.

34) هەر کاتێکیش بەڵا هەرە گەورەکە هات،

35) لەو ڕۆژەدا مرۆ وە بیری دێتەوە چیی کردووە.

36) جەهەندەمیش بۆ هەر کەسێکی دەبینێ، دێتە بەرچاو.

37) جا هەر کەسێ کە سەربزێوی کردووە و،

38) ژینی دنیای بژاردووە،

39) دیارە جەهەندەم جێیەتی.

40) بەڵام کەسێ لە گەورەییی پەروەرندەی خۆی ترساوە و لە ئارەزووی دڵی خۆی وازی هێناوە،

41) دیارە بەهەشت ئەنوای ئەوە.

42) ڵێت دەپرسن: ڕۆژی سەڵا کەی و لە کوێ دادەمەزرێ؟

43) تۆ چۆن لەم بارەوە دەدوێی؟

44) هەر پەروەرندەی تۆ کاتەکەی دەزانێ.

45) تۆ هەر تەنیا ترسێنەری بۆ کەسێ کە لێی دەترسێ.

46) ئەوێ ڕۆژێ کە دەیبینن، وا تێدەگەن بەدەر لە ئێوارەی ڕۆژێک یان چێشتانێ نەماونەوە.