تەریقی عیشقت ئەر بەردەم، خەجاڵەت بم لە مەحشەردا

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  2034 بینین
تەریقی عیشقت ئەر بەردەم، خەجاڵەت بم لە مەحشەردا
نەنووسرابم لە پێتا، گەر ئەزەل، حەک بم لە دەفتەردا
قوبووڵ ناکەم خەیاڵیشت لەناو دڵما موقیمی بێ
نەوا پەژموردە بێ گوڵدەستەیی حوسنت لە مەجمەردا
موحەسسیل بێ، ئەگەر بۆ نەقدی جانت، قابیزی قودرەت
ڕەزامەندم لە بالینت ئەمن بگرێت و تۆ بەردا
لە دەستم بەرمەدە دامەن، مەبادا بمکوژێ هیجرت
چ حاجەت خوێنی ناحەق دامەنت بگرێ لە مەحشەردا
تەوانایی بەسەر زەعفا دەبێ فائیق، ئەگەر گاهێ
سەبا بێنێ، سەحەر، بۆی تۆ بەسەر مندا، لە دەم دەردا
حەلاوەت تا قیامەت نابڕێ، سالمناسناوی ئەدەبی، لەناو دەمما
ئەگەر نەخلی مورادم دەفعەیێ یەک بۆسە نەوبەر دا