دەمێکە من لە دووری تۆ ئەناڵم
لە کتێبی:
دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی
بەرهەمی:
مەلا حەسەنی دزڵی (1859-1946)
1 خولەک
907 بینین
دەمێکە من لە دووری تۆ ئەناڵم
مەگەر هەر گەوری بێ دین بێ بە حاڵم
فُؤادي عِنْدَکَ یا نُورَ عَیْنیعەرەبی
لەلای تۆیە هەموو فکر و خەیاڵم
فَأَنتَ غافِلٌ عَنْ فِراقیعەرەبی
وەلێ من بۆ گوڵم ئاشوفتە حاڵم
وَ کُنْتَ غَفَلْتَ عَنْ فِراقیعەرەبی
ئەمن سووتاوی تۆم و تەن زوخاڵم
لِقَوْلی إنْ تَصَدَّعْتَ عَزِیزِیعەرەبی
لە دووری تۆ نەماوە کەیف و حاڵم
وَ لا تُبْعِدْ وَ لا تَقْطَعْ جَناحیعەرەبی
ئيتر لێم دوور مەبە مەشکێنە باڵم
تَرَحَّمْ لی فَإِنّی مُسْتَحِقٌّعەرەبی
لەڕێی خوادا بکە ڕەحمێ بە حاڵم
حَرَقْتُ مِنْ فِراقِکْ فَاعْطِنِي الماءعەرەبی
دەمێکە مونتەزیر ئاوی زوڵاڵم
تَسَمَّعْ صَیْحَتی یَوْماً وَ لَیْلاًعەرەبی
ببیستە تۆ چریکە و ناڵەناڵم
فَعَقْلِی ڕاحَ بَعْدَکْ یا حَبِیبِیعەرەبی
کە تۆ ڕۆیی نەما عەقڵ و خەیاڵم
فَأَرْجُو وَصْلَکَ بَعْدَ الْمَماتِعەرەبی
لە قەبریشدا بە ئومیدی ویساڵم