لە من وایە ئەتۆ یارێکی جانی

بەهەڵەچوون
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 1 خولەک  890 بینین
لە من وایە ئەتۆ یارێکی جانی
لەبەر چی جارێ ئەحواڵت نەزانی
عەزیزم بۆ لە یاران بێ خەبەر بووی؟
لەلا خۆت ساقییە، بەزمی زەمانی
کەسێ خوا گەورەیی پێدا لە دنیا
ئەبێ زوو فێر ببێ ڕەسمی شەبانی
لە دڵیا لا نەبا نوقتەی محەبەت
نەکا یادی ڕەفیقانی جیهانی
ئەبێ گەورە بچووکی هەر لە بیر بێ
وەکوو یووسف لە ئەوقاتی گرانی
تەماشا کە سولەیمان شا چلۆن بووی
لەگەڵ موورێ نەزەرهایی نیهانی
خسوسەن تۆ کە ناوت شێخ لەتیفناوی تایبەتە
بحمداللهعەرەبی لە دنیا کامەرانی
ئەبێ لوتفت لە بۆ ئەمساڵ و مادوون
ببێ گەرچی سولەیمانی جیهانی
فڵان کەس دۆستی تۆیە لەتیفا
بە دەمتا نایە قەت مان و نەمانی
حەقی تۆ وا نییە وا بێ لەگەڵمان
نەکەی یادی موحیببانی زەمانی
لە شارباژێری دووریتا ویساڵیناسناوی ئەدەبی
زەلیلە وا، نییە مەعلووم ژیانی