باعیسی دووریتە جانا مونقەتیع بوو خەوتنم
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
844 بینین
باعیسی دووریتە جانا مونقەتیع بوو خەوتنم
قەت لە یادم ناچێ خۆشی ئەو شەوە تا مردنم
ئاگری یادی عەزیزان کەوتە ناو کوورەی دڵم
هەر بە سانی شەمعە دائیم هەر خەریکی سووتنم
بارێ ئیخلاسی تەواو و ڕۆحەکەم فەوجێ سەلام
وا ڕوانەم کرد بە دیاری، هەم لە جیاتی هاتنم
نوقتەیی میهرت لە دڵدا مونحەریف نابێ مەگەر
چاوی بازت زوو بە تیغ بێ بۆ کوشتنم
من بڵێم چی دڵ مەلوولە بۆ مولاقاتی حەبیب
نیمە ئانێ ئیستراحەت، بێ خەو و بێ خواردنم
وا لە عەشقی ڕووی تۆ ئەی ئەنیسی جان و دڵ
جوملە جیسمم هەڵوەری، مانەندی خەپلەی هەرزنم
گەر خودا مەیلی لەسەر بێ مولاقاتت ئەکەم
وەر نەهاتمم زوو بە زوو ئیبرایی بکە گەردنم
من کە دایم وێڵی سەحرام یەک دەم ئارامم نییە
جۆشش و تابی دەروونە باعیسی نەسرەوتنم
وا بە غایەت دڵ پەرێشانم لە بۆ ئەحواڵی خۆم
بۆ خورانی پشتی خۆم، حەتتا نەماوە ناخونم
من لە دێی بارێ بەجارێ سەروەت و ماڵم نەما
ڕووت و قووت و دڵ بە غەم، مابوومەوە خۆم و گونم
من لە بەختم ئەو دەمە قارم وەها لێ گرتبوو
ئەمگوت ئەر دۆزیمەوە ئەیبەم و ئەنجا ئەیجنم
من کە سابیق زۆر تەنەزول بووم لە ئەحواڵا، وەلێ
وا لە لوتقی ئێۆەوە نەزدیک بووە سەرکەوتنم
سەد شوکر ئێستا ویساڵیناسناوی ئەدەبی چاکە حاڵی ڕۆحەمەم
ساحێبی جاهـ و جەلال و تاقە یاری ئەرمەنم