غەرەز لەم قیل و قالە یاری جانی

بۆ مەلا عەبدوڵڵای کوڕی لە سلێمانی
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 1 خولەک  704 بینین
غەرەز لەم قیل و قالە یاری جانی
لە من غافڵ نەبی شام و بەیانی
کە چونکە هەر دوعایێ ئێوە ئەیکەن
قوبووڵە لای خودایی ئاسمانی
کەسێ مونکیر بە ئەهلی عیلمە بێشک
ئەوە هەر ڕووڕەشە و شەیتانی سانی
مەکەن سستی لە تەحسیلی مەعاریف
مەبن موستەغریقی دونیایی فانی
کە دونیا هیچ و پووچ و بێ بەقایە
کە تا سەر نەیبوو بۆ کەس شادمانی
هەزاری تەفرەدا نەیدانێ مەقسوود
هەمووی کوشتن بە زیللەت گەر بزانی
کە وەعدەی دا بە هەر کەس بێوەفا بوو
چییان لێ هات سەلاتینی زەمانی
خەریکی کەسبی خواناسین و عیلمە
ئەوی عەقڵی ببێ جەهر و نیهانی
کە چۆن مەعلوومە لێی وەقتێ ئەجەل هات
سەعاتێ نادا عیزرائیل ئەمانی
خەریک بن تاکوو گەنجن ببنە مەخدووم
نەوەک هەر ماڵوێرانی و هیچ نەزانی
خۆتان کامیل بکەن نوقسانی عەیبە
- - - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
تەماشا کەن لە ئەحواڵی ویساڵیناسناوی ئەدەبی
لەبەر نوقسانی مەجهوولە مەکانی