سەیری دەوری چەرخ و ئیشی خالیقی ئەرز و سەما
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
1 خولەک
927 بینین
سەیری دەوری چەرخ و ئیشی خالیقی ئەرز و سەما
جین و ئینسی خەلق کرد دونیاشی کردە سینەما
سینەما وەک سینەمای دونیا، لە دونیادا نییە
سەیری ئەحواڵی جیهان کە جا ئەبینی سینەما
سینەمای تازە فڕوفێڵە لە لا ئەهلی نەزەر
تۆ ئەگەر عالیم بی ئەسڵەن، ناچی قەت بۆ سینەما
سینەما سوودی نییە غەیری زەرەر بۆ داخلین
داخ و دەردی سینەما هەروا لە لەوحەی سینەما
سینەما و دۆمینە ڕەسمی پیاوی هەرزە و ئەبلەیە
هەر کەسێ عەقڵی ببێت ئەزانێ کاری قۆڕە سینەما
غەیری وێرانکردنی میللەت لە دوولا چی کەیە؟
مەیکەدەی بێ شەرعیی و جورم و قسوورە سینەما
شۆڕشی جمهووری پیرۆز گشتی دەرهێناین لە چاڵ
با هەموو سەربەست بژی میللەت کە وەسواسی نەما
بۆگەنی جەمعییەتی کۆن عالەمی پیر کردبوو
ئیمڕۆ جمهوورییەتە پاک بووینەوە، پیسی نەما