سەیری ئەم دونیای عەجووزە خۆی لە من چۆن کردە بووک
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
711 بینین
سەیری ئەم دونیای عەجووزە خۆی لە من چۆن کردە بووک
هەر وەکوو دوختەر بە حیلە دەستی کردە نووکەنووک
بۆ فریبی جاهیلان خۆی وا موزەییەن کردووە
هەر وەکوو قەحبە عەجایب ڕەنگی خۆی کردە گوڵووک
حەسرەتا تووشی مەبن هەر وەک تەلیسمە مەکری ئەو
هەر کەسێکی کەوتە بەردەس کردی ڕیسوا و چرووک
سەیری سوڵتانانی چەرخە - - - - - - -دەقی نائاشکرا
- - - - - دەقی نائاشکرا باریک بوون لە دەس ئەودا چو دووک
ئاسمان حەییاک و دونیا هەر وەکوو پێچاڵی قووڵ
عالەمیش لەم بەینەدا سەرگەشتە بوون هەر وەک مەکووک
لەشکری ئیسلامی شادی وا بە تەییارەی عەدوو
گشت لە کۆیی بێکەسیدا کەوتوون عوریان و سووک
وا بە بادی غەم چرای عەیشم عەجەب پەژموردە بوو
دەورەیان لێ دام غەم و هەم هەر وەکوو جەیشی مولووک
سەیری ئەشکی من وەکوو باران و چاویش هەور و بەرق
لەم تەم و هەور و مژە ئەمڕۆ سەما نادا برووک
تێفکرە لەم ساحەتی دونیا و لە ناوی ئەم عالەمە
من لە دەست چێووکی غەمدا بێقەرارم وەک هەلووک
ئەی ویساڵیناسناوی ئەدەبی توێشەیە پەیدا بکە تا فرسەتە
تا نەکەوتوویە هەلاکەت بگرە پێش ڕاهی سلووک