سبحان من يموت الملوك و المساكين
زەلیلی کارژۆلەی ویساڵی بەدەم شاهێنەوە
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
4 خولەک
749 بینین
سبحان من يموت الملوك و المساكينعەرەبی
و لايبقي من الحي سوي رب العالمينعەرەبی
دڵخۆش مەبن بە دنیا، بە ڕووخۆشی و پێکەنین
قەحبەیەکی بێ حەیا عەدووی هەموو ئەهلی دین
نە ئەنبیای هێشتەوە، نە زومرەیی عابدین
هەمووی کوشتن سەروبەر، نەما یەک لە ئەووەلین
لە دوا ئەوان ئەو سەگە بە شمشێری ڕق و کین
ڕووی هجوومی کردە سەر ئەم ئوممەتەی ئاخرین
یەک بە یەکی مەحوو کرد لە ئەسحاب و تابعین
بەقای نەبوو ئەو سەگە بۆ تەواوی عالەمین
کوانێ شاهی ئەسکەندەر، کوا سولەیمانی زەمین؟
کوا تەخت و تاجی جەمشید، کوانێ شەددادی بێ دین؟
کوا پەشەنگ و کەیقوباد، کوا ڕۆستەمی سەهمگین؟
کوا عەدلی نەوشیرەوان، کوانێ جوودی حاتەمین؟
کوانێ پیری کۆنەساڵ، کوا جوانانی نازەنین؟
هەمووی جوون و قووتی دان، ئەو لەعینی نائەمین
لە ئەوەڵ تاکوو ئاخر ئەم قاربەی جادووکار
نەیهێشتەوە غەیری سێ لە عالەما یەک دەییار
خاڵی نییە لە حیکمەت ئیشی خودایی قەههار
ئەو سێ کەسەش کە ماون ئەڵبەت تیا هەیە ئەسرار
دنیا و نەفس و شەیتان، هەر سێ وەکوو سەگی هار
دوژمنی جینن و ئینسن، هەتا ئاخر بە ئاسار
تا ئینقیرازی عالەم هەر فیتنەجۆن و مەککار
خودا بمان پارێزی لە شەڕی ئەو سێ لەعین
برا ئەوانە ڕۆیین بڕانەوە بە یەک جار
نەجاتیان بوو بە هەر جۆر لە چنگ دونیایی غەددار
خودا ئەوان و ئێمەیش هەر چی هەیە ئیماندار
جورمی هەموو عەفوو کات بیجاهی شاهی موختار
ویساڵیناسناوی ئەدەبی مەدوێ ئیتر لە بەحسی شاهـ و خونکار
بەیانی مەتڵەبت کە و ڕازی دڵت ئاشکار
باسی زستانی ئیمساڵ، بێنە مەیدانی ئیزهار
چی کرد بە تۆی فەقیر و بە سائیری عالەمین
با موختەسەر عەزیزم بۆت بکەم بەحس و بەیان
تڕی بڕی لە گیا و درەخت و دار و حەیوان
تڕی هەمووی بەجارێ، بڕی بەندی زوموستان
حەیوان گەلێ بوو ئەووەڵ هەڵئەپەڕین لە خۆشیان
ئەمسال ئەمانوت ئەخۆین، دۆ و ڕۆنی بێ سامان
کە چی لە ئاخریدا هەمووی کردین ماڵوێران
لە سەد پێنجی دەرنەکرد، ئەو زاڵمەی بێ ئیمان
دەولەمەندیش وەک فەقیر هەموو مات و دڵ حەزین
مین جوملە ئێمەی هەژار غەیری بزن چواردە کار
هەموو مردن لە سەرما پاکی ڕەق بوو وەکوو دار
ئیتر لەو چواردە کارە مایەوە تاقە یەک کار
ئەویش هەڵمان گرتبوو بۆ نموونەی ڕۆژگار
قەزا شاهێنی بۆ نارد بردی بۆ شام و نەهار
یا خوا بە سندانی بێت، لێی ببێ بە زەهری مار
چونکە بڕی قارەکەر لە دەرک و بان و حەسار
بەڵێ ڕازین بە ئەمری خودای رب العالمينعەرەبی
بۆ فەوتی ئەو کارژۆلە لازمە ئەی برای دین
با هەموو کۆبینەوە بە جارێک بۆی بکەین شین
نابێتەوە شتی وا عەجەب لایق و شیرین
هەر وەک غەزالی سەحرا نەشمیل و جوان و نەخشین
بۆ خوسوسی تەعزیەی سێ ڕۆژ ئەبێ دانیشین
چونکە بووەتە سوننەتی ئەووەلین و ئاخرین
تەرکی سوننەت باعیسە بۆ سوئالی ڕۆژی دین
شوکر یا ڕەببی ڕازین، لەسەر ئەم بەڵای موبین
لەپاش فەوتی ئەو زاتە ویساڵیناسناوی ئەدەبی دڵ پەرێشان
تازە بە ئومێدی چیت؟ لە دنیایی پڕ زیان
وەختێ کە دنیا نەما بەو نەوجەوانی زەمان
چونکە لە دنیا نەبوو شکڵی پەریش وا جوان
لام وایە هەر مەلەک بوو خوا بردییەوە ئاسمان
وەختێ کە تەشریفی ئەو عورووجی کرد لەم مەکان
یەک لەحزە غافڵ نەبوو لە تەسبیحاتی سوبحان
دەنگی زیکری ئەگەییە ئاسمانی حەوتەمین
بە دڵ گوێتان لە من بێ ئەی زومرەیی موسڵمین
وەختێ بەڵا هاتە خوار لەلای جیهان ئافەرین
ئیتر بۆ کەم بێ یا زۆر، لە ئەفرادی عالەمین
ڕەزا بن هەر وەکوو من، مەبن دڵتەنگ و غەمگین
هەر چەند موهیم بوو فەوتی ئەو کارژۆلەی نازەنین
چونکە ئەمری خودا بووە دەستم کردە پێکەنین
وا پێم گوتن بۆ خودا مەسئوول نەبم ڕۆژی دین
و ما على الرسول الا البلاغ المبينعەرەبی
ئەو وەختە هیجرەتی کرد ئەو حەزرەتی لە دنیا
بە یەک دەفعە سەراسەر عالەم هەمووی خرۆشا
ئەندامم کەوتە لەرزین، وتم قیامەت هەڵستا
دڵم لە بۆی ئەسووتا، چاوانم بۆی ئەگریا
ئەوەندەم مابوو سەروەت، ئەویش ئاخری فەوتا
ئیتر تازە بە من چی مەڕی حەمەی عەلی ئاغا
غەم مەخۆ ئەی ویساڵیناسناوی ئەدەبی چون مع العسر يسراعەرەبی
سابیر بە بەو موسیبەت الله مع الصابرينعەرەبی