بەزمی دنیایی لەسەر ئاغای میراودەلییە
پاک و خاوێنی و نیشتمان پەروەریی میراودەلی
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
691 بینین
بەزمی دنیایی لەسەر ئاغای میراودەلییە
چەرخی ئەم بەختە ئیعانەتدەری میراودەلییە
عالەم و جوملە عەشیرەت لە نزیکان و دوور
سەیری ئەمڕۆ، کە بە دڵ، نۆکەری میراودەلییە
موددەعی حەڵقە بە گۆشێکە، نییە مانەندی
دوژمنی چار تەرەفی یاوەری میراودەلییە
عەکسی فەوقانی بە ڕووناکی لەسەر دنیا کەوت
پەڕتەوی ئاینەیی خەنجەری میراودەلییە
گەر دەبێ مەردی نەبەرد، بەبێ تەن و ساحێب یەد
ساعەتەن حەربەخۆر و بێ سەری میراودەلییە
هەر ئەمیرێ کە بەیداغی بوڵەندی هەڵکرد
پەستی نێو فکری فوتادەیی میراودەلییە
لەشکری فەتحە کە دێت و نییەتی پەروای
تیپی فورسان و سەفی عەسکەری میراودەلییە
پشدەرناوی تایبەت ئەمڕۆکە کە مەحفووزە لە تابی سەختی
یەکسەری پڕ سەمەری سێبەری میراودەلییە
کەڵەکی چەرخە کە دەڕوات و سەرەوبن نابێ
باعیسی سەولەزەنی لەنگەری میراودەلییە
هەر کە نافەوتێ لە کاکۆی زەفەری یەک دانە
سەبەبی تەسویەیی بێداری میراودەلییە
ئولفەتی جان و تەنی عالەمی ئەم خاکە لە بار
ئاوی باژێڕ و هەوای پشدەرناوی تایبەتی میراودەلییە
فەلەکی دەهرە کە مەعموورە محەممەد ئەک چۆڵ
ڕەوشەنی میهر و مەهـ و ئەختەری میراودەلییە