ئەی نەفس پیر بووم هەتاکەی مەیلی ئەم لاولا بکەم

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  984 بینین
ئەی نەفس پیر بووم هەتاکەی مەیلی ئەم لاولا بکەم
لازمە ئیتر کە تەرکی ئارەزووی دنیا بکەم
بۆ ویساڵیناسناوی ئەدەبی خاڵی لەیلای مەتڵەبی دنیا و دین
هەر وەکوو مەجنوونی شەیدا شۆرشێ بەرپا بکەم
نەفس و شەیتان وا خەریکن بمخەنە سەر ڕێگەیەک
بۆ تەماعی دەنکە گەنمێ پشت لە باخی خوا بکەم
ئارەزووی نەفسی خەسیس خستوومییە گێژاوی گوناهـ
ڕەحمی خوا دەسگیر نەبێ، مەر ئاهـ و واوەیلا بکەم
من کە دنیا گرتمی و قەیدی تەماعی کردمە مل
کەی بە ئوممێدم کە تازە ئابڕوو پەیدا بکەم
من بە تاعاتی کەم و جورم و گوناهی زۆرەوە
ڕووم نییە ڕوو لە مەدینە و خاکەکەی بەتحا بکەم
کەی خودا بانگم ئەکەیت بێم بۆ تەوافی بەیتەکەت
تا بە ئاوی زەمزەمت ڕوویی سیاهـ بەیزا بکەم
زیارەتی بَیتُ الحَرامناوی تایبەت و ڕۆزەیی فَخرُ الانامعەرەبی
کەی ئەبێ یا ڕەب بە قیسمەت تاکوو جان فیدا بکەم؟
چاوەکەم کوێر بوو لە دووری یەسریبناوی تایبەت و بەتحاناوی تایبەت زەمین
کەی بە سوورمەی خاکیان دوو چاوەکەم بینا بکەم؟
من کەوا عاسیم و موجریم، ڕووڕەشی قاپی ڕەسووڵ
ڕۆژی مەحشەر کەی ئەبێ ڕووم، شافیعی داوا بکەم
خۆم ئەزانم نەگبەتیمە چونکە وایە بۆیە وا
ماڵی دۆست وێران ئەکەم، ماڵی عەدوو ئاوا ئەکەم
تۆ کە هەر کوێر بی هەمیشە ڕوو لە ڕێگەی حەق نەکەی
بۆ ڕەزابوونی عەدوو ئیشی خۆم ساوا بکەم
جورمەکەم زۆرە ویساڵیناسناوی ئەدەبی، ڕوو لە قاپی کێ بکەم
چاکە هەر ڕووی خۆم لە قاپی خالیقی یەکتا بکەم