ئەی برادەر تۆ کە لەم لا ڕووت و بێ دەسمایە بی
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
777 بینین
ئەی برادەر تۆ کە لەم لا ڕووت و بێ دەسمایە بی
زوو نەبینی عاقیبەت لەم لاش ئەبی و لەولاش ئەبی
تۆ موسوڵمانی لەلا خۆت بۆچی خۆت دانا بە جوو
پێم بڵێ بۆچی بەجێ ناهێنی ئەمری خوا و نەبی
فائیدەی بوونت لە دنیا پێم بڵێ ئاخر چییە؟
تۆ کە بی بی، بێ سەمەر بی، بۆ ببی، یاخوا نەبی
بۆ عیبادەت خەلقی کردین خالقی ئێمە ئەزەل
گەر نەدەی مل بۆ ئیتاعەت تۆ ئاخر ئەبێ چ بی؟
بۆ جنێو سازە زوبانت شەڕفرۆشی تابەکەی
تۆ کە مائیل بۆ سەبی، هەروەک سە بی، با هەر سە بی
عەیبە بەدکاری و شەلاتی، بێ موبالاتی بەسە
تازە تۆ دنیات لە دەس چوو کەی ئەبێ عاقڵ ببی؟
گەنجی عومرت دا بە زائیع ڕووت و قووت ماویتەوە
لێرە دەرچووی فائیدەی چی، ئەی دەخیل نادیم ئەبی
حەق لە بۆ شەیئێ خەلقی کردی بۆیە تۆی دانا بە شَيءعەرەبی
تۆ کە لاشَيئعەرەبیی هەمیشە، سا خودا هەر لاشە بی
بۆ چی وا بێ شەرت و قەولی عەمدی خۆت بۆچی شکاند؟
تۆ کە خاوەن ڕا نەبی، ڕاڕا بی، با هەر ڕابە بی
خۆت لەلایێ دڵ موقیم کە بۆچی ئەم لاو لا ئەکەی؟
هیچ تەمات بەولا نەبێ تا تالیبی ئەم لا نەبی
ئەی ویساڵیناسناوی ئەدەبی بەسیە ئیتر دیارییە پەیدا بکە
قابیل و شایستە بێ، لەم لا هەتا لەولا نەبی