ئەی براکەی کورد ڕوو بکە ئینتیفاق

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 2 خولەک  778 بینین
ئەی براکەی کورد ڕوو بکە ئینتیفاق
بۆ عاقڵ نابی، لادە لە نیفاق
تاکەی ئەکێشی باری بێگانە
هەتاکەی مردی بە دەردی مەراق
دەرکە لە دڵت حەسەد و کینە
یەک بن بە ڕۆح و بە ماڵ و ئینفاق
گەر موتتەحید بن لە وەقتی غوروب
یومکین پێشکەون بۆ وەقتی ئیشراق
دەستی یەک بگرن برا و قەوم و خوێش
خودا قادرە، ناسرە و ڕەززاق
بۆ ڕزقی عالەم خوا خۆی کەفیلە
و لا تقتلوا خشيه املاقعەرەبی
کەوا بوو یەکتر مەکوژن بۆ تەماع
جەهد کەن لەبۆ شیرینی ئەخلاق
تا سەری تەماع نەبڕی کاکی کورد
زەحمەت پێشکەوی تا يوم الفراقعەرەبی
ئەی گەلانی کورد هۆشتان بەخۆ بێ
زۆر کەس بە خوێنتان تینووە و موشتاق
وەک دۆشاو و ماست تێکی هەڵ مەدەن
نەوەک موحتاج بێ بە کووچەی سوقاق
بە ماری زمان یەکتر مەگەزن
تا نەکەن مەیلی تریاقی عێراق
برا تێک مەدەن خاکی کوردستان
خۆ دووچار مەکەن بە دەردەی وەناق
ئەگەر پێویستی لەبۆ پێشکەوتن
لادە لە نیفاق ڕوو بکە لە ویفاق
خزمی خۆت بگرە بێگانە لادە
خۆت زەحمەت مەدە بە ما لايطاقعەرەبی
ویساڵیناسناوی ئەدەبی ئەی گەل زۆر بێ تەرەفە
دائیم تالیبە لەبۆ ئینتیفاق
نە ئەم لاییە، نە ئەو لاییە
لەسەر ئایینی موستەفایی ساق
گەر لە گوێ بگرن پەندی ویساڵیناسناوی ئەدەبی
موفیدە، موفید تا ڕۆژی میساق