سەد شوکر ئیمڕۆ بە ڕەحمەت خالقی جینن و بەشەر
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
819 بینین
سەد شوکر ئیمڕۆ بە ڕەحمەت خالقی جینن و بەشەر
ناردی بۆ سەر ئەم قەزایە حاکمێکی موعتەبەر
بۆ عەداڵەت شاهی کیسرا بۆ سەخا حاتەم سیفەت
بۆ فیراسەت پووری سینا وەک توهەمتەن بۆ هونەر
لەو دەمە سەددیقەشا تەشریفی کەوتە ئەم قەزا
مەسئەلەی کیزب و خیانەت کەمتری ماوە ئەسەر
لازمە سەجدەی شوکر ئێستا لەسەر ئەم عالەمە
چون بە سەعیی عەدڵی پاشا باغی مسکین پڕ سەمەر
خۆ ئەمە مەعلوومی عامە دڵی زیندوو کردەوە
شاهی سەددیق وەک کوڕی عەبدولعەزیز یەعنی عومەر
هەر لە ئەووەڵ تا بە ئاخر نەیدی چاوی ئەم قەزا
حاکمێکی وا بە دین و وا عەدیل و دادگەر
هەر وەکوو سەددیقی ئەکبەر حامی بۆ دینی نەبی
بێتەرەف حوکمی هەیە، بۆ دۆست و دۆژمن بێ گەدەر
یەعنی مەحبووبی خودایە زاتی سددیق پادشا
بۆیە زومرەی وا دوعاگۆ چاوی لوتفی باخەبەر
هەر ببێ ئەو حاکمە یا ڕەب وەکوو بیستوومە من
قەت زەمانە نەی بووە فیکری بەشەر بۆ هیچ بەشەر
لوتفی پاشا، میهر ئاسا، وەک یەک بۆ قورب و بەعید
بۆیە ئەمنیش لێرە ئێستا موستەفیدم وەک قەمەر
شاهـ بۆ بەندەنەوازی شەکری زۆری ناردبوو
یەعنی من بەو ئیلتیفاتە تاجی فەخرم نا لە سەر
شاهی تۆ بەندەنەوازە ئەی ویساڵیناسناوی ئەدەبی موژدە بێ
هەی وەکوو شاهی سولەیمان بووی لەبۆ موورێ نەزەر