هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  859 بینین
هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت
ئەمن دوورم لە ئیفتاری سرووری جەژنی قوربانت
بەسەر سەرما فەلەک هەوری غەمی بەو تەرزە کێشاوە
نەماوە بینشی بەدری ڕوخی ڕەخشانی تابانت
لە عەرسەی زیللەتا نابێ نەجاتی دڵ لە دەس غەم بێ
بەبێ ئیمدادی جەولانی، خەمی چالاکی چەوگانت
موقیمی ئاستانی ڕەفعەتم وەک جەم ئەگەر یەک دەم
ببینم سوورەتی عەکست لە سەفحەی جامی ئەیوانت
بە میقرازی تەبیعەت بیبڕم، وا چاکە بیدۆزم
بە ماکینەی سەناخوانی، غەزەل بۆ فەرشی هەیوانت
لە شاری سینە دڵ دارالأمانعەرەبیە بۆ غەمی هیجرەت
بە حیکمەت دارالإحسانعەرەبیە، ئەساسی بيتُ الأحزانعەرەبیت
گریبانی سەبووریم چاکە وەک بولبول لە شەوقی گوڵ
نموونەی چاکە ئەم چاکە، بە یادی چاکی دامانت
بلووکی خاکی ئێرانی خەیاڵاتم پەرێشانە
بە سەبکی نەزمی مەشرووتەی ڕەهەندەی دەردی هیجرانت
دڵی ناریناسناوی ئەدەبی بەسانی غونچە تەنگە گەر نەکا یاری
نەسیمی دڵ نەوازی غەم، گودازی بادی دامانت