تووتیی دڵم کە شیوەن و فریاد و ڕۆ ئەکا
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
890 بینین
تووتیی دڵم کە شیوەن و فریاد و ڕۆ ئەکا
فیکر و خەیاڵی قەندی بەیاناتی تۆ ئەکا
بۆ ئیتیحادی ئیسم و دەوڵەتی جیسمت لەنێوی دڵ
جەیحوونی دیدە عارز و ڕوو شوستوشۆ ئەکا
نووکی موژەم لە مەعدەنی مەعمووری چاوەکەم
بۆ تۆیە دیدە لەعل و گوهەر، گرد و کۆ ئەکا
ڕۆحم بە یادی ڕۆژی ویسالت بە هەر شەوێ
سەیری قسوری دایرەکەی هەشت و نۆ ئەکا
وەک عەندەلیبی باخی ئیرەم دڵ بە هەر وەرەق
خونچەی کەلامی باغی لەبت جستوجۆ ئەکا
شەق بوو مەمی بە دامەنی مەمدووح و عەکسی «دوو»
خەتمە لە ناوی یاوەری من گفتوگۆ ئەکا
ناریناسناوی ئەدەبی لە شەوقی لەبی تۆیە لەم دەمە
شۆخی بە قەند و یاری بە تۆزی گەزۆ ئەکا