بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
2301 بینین
بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا
تو خودا کێ وا دەزانێ خونچەدەم ڕازی ئەکا
لەشکری شاماتی زولفەینی لە گەردشدا دەڵێی
عەسکەری سوڵتانی ڕۆمە و مەشقی سەربازی ئەکا
موغبەچەی خاڵی لەسەر گوڵئاتەشی لێوی لەلام
ساحیری هیندووستانە ئاتەشەندازی ئەکا
سوحبەتی ئەمشەو پەشێوی ڕوومەتی گیراوییە
ئەو حەبەشزادەی قولە، هەر کەسبی غەممازی ئەکا
بۆ لە سەردانم هەمیشە، تیغی عیشوەی حازرە
من بە قوربانی، بە شەهدی لێوی شانازی ئەکا
قازی و موفتی دەڵێن، یانی حەرامە سوحبەتی
ڕووی ئەوە ڕەش بێ بە قەولی موفتی و قازی ئەکا
بێتە سەر ڕەوتی کومەیتی بەیتی خۆش تەعلیمی من
هەر کەسێ وا ئەسپی تەبعی فێرە ڕمبازی ئەکا
وا ئەزانم بێ ئەدەب نابێ ئەگەر ناریناسناوی ئەدەبی بڵێ
ئەم غەزەلمانە لە لەهجەی شێخی شیرازی ئەکا