چاوەکەم لادە لە سەر کوڵمت نیقاب
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
1 خولەک
1105 بینین
چاوەکەم لادە لەسەر کوڵمت نیقاب
با خەجاڵەت بێ لە ڕووتا ئافتاب
مەستی عیشقم، پێم مەڵێ مەستی مەیە
عاشقی بێدار و سەرمەستی شەراب
وا بە شوعلەی ئاگری ڕوخساری تۆ
جەرگ و دڵ برژاوە بۆ تۆ، وەک کەباب
زوڵفە، یا مارە، لەسەر گەنجی ڕوخت
دووکەڵی ئاهی منە، یا میشکی ناب
نایبڕێتۆ دادی من، یا زوڵمی تۆ
غەیری حوکمی مەحکەمەی ڕۆژی حیساب
پەرچەمە، یا توڕڕەیی شاهانەیە
یا سەوادی نامەیی ئەهلی عەزاب
سەهمە یا موژگانە یا تیری قەزا
لێوە یا یاقووتە یا لەعلی موزاب
قەوسە یا ئەبرۆیە یا شمشێری زاڵ
یا کەمانی ڕۆستەمە پڕ پێچ و تاب
بۆ نەبوو ڕەحمت بە حاڵی من دەمێ؟
تا بەکەی چاوم لە ناریناسناوی ئەدەبی ئیجتیناب؟