هەر ئەموت خۆزگە بمدیایە شەیتان

من و شەیتان
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
 3 خولەک  737 بینین
هەر ئەمووت خۆزگە بمدیایە شەیتان
ئیبلیسی لەعین دوژمنی ڕەحمان
داخی دڵی خۆم پێ بڕشتایە
حەقی بەر و دوام لێ بسەندایە
من بەو داخەوە گەلێ مامەوە
بەو حەسرەتەوە ئەتلامەوە
تا ئاخر شەوێ وەختی نیوەشەو
بە عەزمی نوستن چاوم چووە خەو
دیم لە خەومدا تازە جەوانێ
بە باڵا عەرعەر، شیرین زوبانێ
گەردن وەک شووشەی گوڵاو موعەتتەر
نازکی گۆنای لە گوڵ نازکتر
بە سەد نەزاکەت هەت بەلامەوە
زامار بووم زامی بۆ کولانمەوە
چاوم هەڵبڕی، دیم چاوی مەستی
خەیلێ بێهۆش بووم کەوتم بە مەستی
وتم: ئەی جوان تۆ بی جوانی خۆت
پەریت، ئادەمیت، بڵێ ناوی خۆت
تۆ بۆچی وێڵی، بۆچی عەوداڵی
بۆچی موحتاجی دیوان و ماڵی؟
***
دەم بە خەندەوە، جوابی دامەوە
یەک دوو قەدەمێ هات بە لامەوە
وتی: پەری نیم ئادەمیزادم
وتی گوڵچینی باخی مورادم
من ئەو کچەم کە پارو پێرار
لە عیشقی مندا لات نەبوو قەرار
ئێستاش بە یادی جاری جارانت
خۆم بە دیاری هێنا دیوانت
بۆ فەرەحی دڵ بۆ خەڵوەتی خەو
لە بو سەیران و ڕابواردنی شەو
وتم بەخێربێی قوەتی ئەژنۆم
مەرهەمی دەردی زامانی بە سۆم
گەلێ مەمنون بووم ئەزیەتت کێشا
لە بۆ دیدەنی تەشریفت هێنا
فەقەت تۆ نابێ گلەیی بکەی
تەعنەی بێمەیلی لە دڵم بدەی
من لە پارەوە قەولم کردووە
لە حەرام دوور بم تۆبەم کردووە
ئێستا تۆ لە من بە شەرع و قانوون
گەلێ حەرامی بە بێ چەندوچوون
وتی: لەوساوە لەیەکبووین جیا
هەڵ و تەقەلام بۆ ئەمشەو ئەدا
ئێستا تۆ ئەڵێیت، بە تۆ ناڕازیم
تۆبەم کردووە، یەعنی کە سۆفیم
ئەو قەولی خۆتە، تۆ بدە بە باد
بێرە پێشەوە هەرچی بادا بادفارسی!
بە گەنجی ئەگەر هەرچییە بکەی
گوناهی کەمە، چونکە تۆ جوانکەی
بە عومری جوانی هیچ قسوور مەکە
هەر وەقتێ پیر بووی ئەوسا تەوبە کە
موختەسەر چاکە هەڵمەتم بۆ برد
وەک گورگی برسی ژێرەوژووم کرد
گەلێ سواری بووم کێشامە ژێربار
بەناز جار جارێ ئەیووت ئەی هاوار
فاسیلەم نەدا تا وەقتی سەحەر
دامە بەر کوت و حەملەی پڕ هونەر
ئەمەندەم لێدا بە حەربەی چەرمین
ئەسڵی مەقسەدی گشت بوو بە برین
خوێن و ئاو جاری لێئەهاتە خوار
وەکوو چۆڕاوگەی گوێسیلەی بەهار
سەراسەر لاشەی ئەو نەوجەوانە
سیس و شێواو بوو وەکوو هەمانە
کاتێ بەتاڵ بوو خەیاڵی سەیران
هەواو خۆشی و شادی مەعشوقان
لەب بە خەندەوە، هاتە کایەوە
جەوابی منی وەها دایەوە:
من کەی یاری تۆم، کەی بە تۆ دۆستم
من بۆ حالی تۆ مەینەتی و کۆستم
چونکە شەیتانم، دوژمنی ئادەم
ئەیخەمە عوسیان ئیسلام زۆر و کەم
ئەمن دوژمنی ئەولادی حەوام
بەری لە قاپی ڕەحمەتی خودام
تۆبەی چەن کەسی وەکوو تۆم شکان
چەندە عابدم خستۆتە عوسیان
جوابم دایەوە وتم ئەی شەیتان
قەسەم بە خودای زەمین و ئاسمان
تۆبەم لە جاران زۆر قائیمترە
نوێژ و تاعەتم گەلێ چاترە
بۆیە هەر ئەمووت من تۆم بدیایە
تۆڵەی عالەمم لێت بسەندایە
شوکر ئاواتم ئەوا هاتە دی
دوژمنی خۆمم بە سەر شۆڕی دی
یاخوا سەد خێڕی وەها بێتە ڕێم
کە دوژمنی خۆم هەر بەخۆم بیگێم
ئەلحەمدولیلا لە ڕۆژی مەیدان
چەند زەڕبەی کاریم بە دوژمن گەیان
دوژمنم، شەیتان، بۆم هاتە مەیدان
هەر بە دەستی خۆی خۆی دا بە تڕان
ئەی شەیتان یاخوا زوو بۆم هەڵکەوی
دیسان بەر حەملەی مەزڵوومناسناوی ئەدەبی بکەوی