کە من لوتفی ئەو یارم بێ بە سەروەتی دنیای نادەم
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
517 بینین
کە من لوتفی ئەو یارم بێ بە سەروەتی دنیای نادەم
هەتا لەنجەی دڵدارم بێ بە زینەت و زێبای نادەم
کەمەر بەستەی عەشقی یارم لە دنیا دا هەتا ماوم
چاوی ڕەشی مەحبوبی خۆم بە سەد بەهێ و ڕەعنای نادەم
وەکوو سۆفی لە خەڵوەتام بە دڵ ئەکەم سەنای دولبەر
ئەمن نیمە خوڵقی «ها و هوو»، دەس لە دەف و عەسا نادەم
دەستەو دوعام من بە دائیم لە حزووری دیوانی خوا
ئەگەر حیفزی نەکا حافز گوێ بە نوشتەی شێخیش نادەم
دە «فیردەوسی» بڵێ بۆ من ئەی دولبەری ئاوارەخوڕ
ناکەم یادی «خاڵەی ڕێبوار» بە حەیران و ئای ئای نادەم
لە نەزعایە مەزڵوومناسناوی ئەدەبی ئەڵێ ئەگەر یارم بملاوێنێ
نییە باکم بە یاسین و بە تەڵقینی مەلای نادەم