کوشتمی ئەشقم نەما بەزەیی پیاما نەهات
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
601 بینین
کوشتمی ئەشقم نەما، بەزەیی پیاما نەهات
نەفرەتی کردم کچێ، بۆ دەوای دەردم بدات
مایەی سووتانمە، مەرهەمی دڵی زارم
خستمییە بەحری میحنەت، بۆ شیفای دەردم نەهات
کەمەندی هەر دوو پامە، وا ئەسیری خەراباتم
بە دائیم قوڕ دەپێوم، بەلکو یارم نیگا بکات
بۆ دڵی لەت لەت کردم، ڕەفیقی چۆڵ و دەشتم؟
دەرمانی دەردم بکات، لێو لەسەر لێوم بخات
فڕێی دە با دەرکەوێ، وردە خاڵی دەوری لێوت
ئەگریجەی خاو و زەردت، دەماغم بۆ موعەتتەر کات
تو خوا شیرین ئاسا، بە ناز منی بێکەس بلاوێنە
بڕێژە خوار ئەشکی خوێنین، بۆ مەزرەعەی جەور و جەفات
گرفتاری دەردی عەشقم، وەکوو فەرهاد غەرقی خوونم
ئینتیزاری وەسڵی تۆیە مەزڵوومناسناوی ئەدەبی، حَينَ يٲتي وَقت الوَفاتعەرەبی