من کە ئەزەل مشتی خاکم چوومە سلکی ئینسانەوە

لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
 1 خولەک  765 بینین
من کە ئەزەل مشتی خاکم، چوومە سلکی ئینسانەوە
من کە ئینسانم حەقیقەت، چیمە بەسەر حەیوانەوە
دڵی بەدخوو ئەوا شێت بوو لە دەس چەرخی زەمان ئەمڕۆ
کە مام ڕێوی و چەقەڵ چوونە لانەی شێری ژیانەوە
بۆ لە داخا من نەمرم، بۆچی دڵم لەتلەت نەبێ
چۆن مریشک و کۆنەپەپوو چوونە ڕیزی ئینسانەوە
وا لە داخا ڕۆحم ڕۆیی، بۆچی نیگاهێکت نەکرد
کەسو کارت هەموو مردن خۆ بە خاکی ئێرانەوە
بۆچی جارێک تۆ ناپرسی لە ئەحواڵی فەقیرانت
هەموو تووشی وەرهەم هاتن چوونە کونجی زیندانەوە
بۆچی فەلەک بۆتە خڕەک کە وا دۆخی غەم هەر با ئەدا
تانوپۆی دڵی زارم کەوتۆتە نێو مەیدانەوە
لەگەڵ ئەغیاری بەدسیفەت دەخیلە مەکە لوتفێ
کە گوڵزار و باغی ئەمەل ئەوەی بە دەس نەزانەوە
مەحسوبی تۆ لە هەرلایە ئەگەر مابێ وەکوو مەزڵوومناسناوی ئەدەبی
پەرێشانن هەموو ئەمڕۆ بە دەس جەوری زەمانەوە