یا شێخی سەروەر یا مەردی مەیدان
بۆ شێخ مەحموودی حەفید
لە کتێبی:
دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی
بەرهەمی:
مەلا حەسەنی دزڵی (1859-1946)
2 خولەک
1019 بینین
یا شێخی سەروەر، یا مەردی مەیدان
یا شۆر و شەرەف پیر و مریدان
یا ئومێدی کورد، یا شای هەژاران
ڕۆشنی ئوجاخ ئێل و تەباران
چی بێژم لە وەسف بوزرگەواریت
لە ڕەنج و ئازار، لە دەردی کاریت
گیان فیدای خەڵک و ڕێنمای ئینسان
شەمعی سووتاوی ڕێگەی کوردستان
خواردن و خەوتن، ئاهەنگ و شادی
فیدات کرد، بەخشیت لە ڕێی ئازادی
بووی بە دەلیل و حوججەتی خوا
بۆ ئێمەی هەژار، بوویتە ڕێنوما
لایغیِّرُعەرەبی، گفتەی خوایە
بەبێ تۆ دەعوای کورد ناڕەوایە
تۆ سابتت کرد کوردیش ئینسانە
وەکوو ئەم خەڵکە، خەڵکی جیهانە
مەلیکی ئەوێ، وەک مێلوورە و هەنگ
هەرکەس ئیژێ نا، سەری دا لە سەنگ!
بۆ کورد گڵۆڵەی بەختی تێکەڵ بوو؟
تێکاڵاو پژا و سەروژێرۆ بوو؟
تف لە کەمتیار بەریتانیاناوی تایبەت
سەد هەزار لەعنەت، لە کەبیری وا!
ساڵانی ساڵە ئێمەی بێچارە
هەر پێمان ئێژن، حەوشەتان لارە!
خوا بە خواییت لە تەواو جیهان
نموونەی کوردت نەبووە لە دەوران
کام سیفەتی چاک، کام خوو پەسەندە؟
کورد لە شەرەفدا، چەند هەزار چەندە!
با نەڵێن هات و ژیا و پاشان مرد
کورد بۆ ئازادی، کارێکی نەکرد؟
تۆ سابتت کرد، بۆ هەموو جیهان
گیانت فیدا کرد، لە ڕێی کوردستان
سەرت بەرز کردین، خوا سەربەرزت کا
گەردەن ئازا بی لە هەردوو دنیا
مەحموودناوی تایبەت فەرموویە بەو سینە و سۆزی
حەسەنناوی تایبەت ئیمڕۆمان نەبوو، با سۆزی
بەش خوا زوو زوو مەحموود بنێرێ
حاڵێ تر بە سەر کوردانا بێرێ
ئەم مەحموود نەبوو، بەڵکوو ئەو موحموو
خوا گەورەترە لە سوڵتان مەحموو!
تا بەڵکوو ئێمەیش بگەینە ئاوات
بێژین بە دیدار موحەممەدناوی تایبەت سەڵەوات!